منداڵێک لە کۆبانێ دەکەوێتە نێو بیرێک و گیان لەدەستدەدات

02-04-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێک لە کۆبانێ کەوتە نێو بیرێکی ئیرتیوازی و دوای زیاتر لە 10 کاژێر لە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی، گیانی لەدەستدا. شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە دەڵێت، ناوی ساڵحە و تەمەنی هەشت ساڵە. پزیشکێک لە کۆبانێش دەڵێت، "کامێرە نێردراوەتە نێو بیرەکە و لە قووڵیی 60 مەتر منداڵەکە بیندراوە و دەرکەوتووە هیچ نیشانەیەکی ژیانکردنی پێوە دیار نییە."
 
رۆژی شەممە 01-04-2023 دەوروبەری کاژێر 11:20 بۆ 12:00ی نیوەڕۆ، منداڵێک لە کۆبانێ کەوتە نێو بیرێکی ئیرتیوازی و تاوەکو دەوروبەری کاژێر 22:30 هەوڵی رزگارکردنی درا، بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون و گیانی لەدەستدا.
 
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، خێزانی ئەو منداڵە لە بنەڕەتەوە خەڵکی گوندی قەباچاخن و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ کاری کشتوکاڵی سەردانی گوندی دیهابایان کردووە، کە نزیکەی دوو بۆ سێ کیلۆمەتر لە کۆبانێ دوورە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو بیرە بە چڵەدار داپۆشراوە، منداڵەکە نەیبینیوە و یاریی بەو دارە کردووە، دوای ئەوە بەسەریدا تێپەڕبووە و راستەوخۆ کەوتووەتە نێو بیرەکەوە. بۆ رزگارکردنیشی چەندین هەوڵدراوە، یەکێک لەوانە گەنجێک دوو جار چووەتە نێو بیرەکە بۆ ئەوەی رزگاری بکات، بەڵام بەهۆی تەسکیی بیرەکەوە نەیتوانیوە بچێتە خوارەوە و هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون.
 
ساڵح کەوتووەتە قووڵایی 50 مەتری ئەو بیرەوە و بە گوتەی شایەتحاڵەکە، سەرەتا دەنگی هاتووە، بەڵام دوای ئەوەی هەوڵی ناردنی خەڵک بۆ نێو بیرەکە سەرکەوتوو نەبووە، خەڵکی ئەو سنوورە پەتیان کردووەتە خوارەوە بۆئەوەی رایبکێشن، بەڵام ئەوەش سەرکەوتوو نەبوو، دواتر 10 ئاسن کە درێژییان نزیکەی 60 مەتر بووە خراوەتە نێو بیرەکە و تواندراوە منداڵەکە بگرێت، بەڵام دواتر منداڵەکەی بەرداوە و کەوتووەتە خوارووتری بیرەکەوە و دەنگێکی زۆر بەرز هاتووە کە منداڵەکە کەوتووەتە خوارەوە.
 
بەختیار حوسێن پزیشک لە کۆبانێ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەموو هەوڵێک درا بۆ ئەوەی ئەو منداڵە رزگار بکرێت، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون، تاوەکو کاژێر 6:00ی ئێوارە نیشانەکانی مانەوەی ئەو منداڵە لە ژیان هەبوو و دەنگی دەهات، بەڵام دوای ئەو کاژێرە هیچ دەنگێکی نەماوە و منداڵەکە لە بیرەکە گیانی لەدەستداوە."
 
ئەو پزیشکە دەشڵێت، بۆئەوەی دڵنیاببنەوە ئەو منداڵە لە ژیاندا ماوە یاخود نا کامێرە نێردراوەتە نێو بیرەکەوە و لە قووڵیی 60 مەتر منداڵەکە بیندراوە و لە کامێرە دەرکەوتووە کە منداڵەکە هیچ نیشانەیەکی ژیانکردنی پێوە دیار نییە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.