بەفر پارێزگای قەرس لە باکووری کوردستان سپیپۆش دەکات

01-04-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلی بەفربارین لە بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە شەپۆلەکە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستانیشی گرتەوە. 

بەفربارینەکە بەشێوەیەکی چڕ لە پارێزگای قەرس باری و دوای سێ کاژێر گرفتی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بە تایبەتی بارهەڵگرەکان لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان هەردوو پارێزگای قەرس-ئیدیر دروستکرد. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ناوچەی 18ـی هەرێمی کە پارێزگای قەرس، ئدیر، ئەرزەڕۆم و ناوچەکانی دەوروبەری دەگرێتەوە رایگەیاند، نزیکەی 14سانتیمەتر بەفر باریوە و مەودای بینین بۆ نزیکەی پێنج مەتر لە دەرەوەی شار کەمبووەتەوە. 
 
بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆ لەسەر رێگەکان رێوشوێنی پێویستییان گرتەبەر. 
 
رۆژی 31ـی ئاداری 2023، بەفر لە پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس، مووش، ئامەد، شرنەخ، سێرت، ئاگری، ئەردەخان، چەولیگ و  مێردین باری. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.