لە ئەردەخان پلەی گەرما گەیشتە 32 پلەی ژێر سفری سیلیزی

01-03-2024
هەوار ئیسماعیل
دیمەنێکی شارۆچکەی گۆلە لە پارێزگای ئەردەخان. وێنە: AA
دیمەنێکی شارۆچکەی گۆلە لە پارێزگای ئەردەخان. وێنە: AA
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان پلەی گەرما بۆ 32 پلەی ژێر سفر دابەزیوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی و لە یەکەم رۆژی مانگی ئاداردا، پلەی گەرما لە شارۆچكەی گۆلە بۆ 32 پلە لە ژێر سفری سیلیزی دابەزی و لە سەنتەری پارێزگاکە لە ناوەندی شاری ئەردەخانیش پلەی گەرما بۆ 22 پلەی ژێر سفری سیلیزی دابەزیوە.
 

و تاڤگەکانی شارۆچکەی گۆلە بەستوویانە و ئەم بەیانییە منداڵانیش بە زەحمەت و سەختیی زۆرەوە چوون بۆ قوتابخانە.

 

هاونیشتمانیانیش لەبەر شەختە بە بەتانی ئۆتۆمبێلەکانیان داپۆشی.

 

 
زۆربەی شەقامەکانی شارەکە بەستوویانە و شوفێریکردن لەو شەقامانە ئەستەم بووە.

 


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە