ئاسیا سێڵ لە کۆنگرەیەکی جیهانی سێ خەڵات دەباتەوە

01-03-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
چرا حوسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ
چرا حوسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆنگرەکانی تایبەت بە تۆڕەکانی مۆبایل لە جیهاندا، ئەمساڵیش کۆمپانیای ئاسیا سێڵ وەکو کۆمپانیایەک لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداریی کردووە و سێ خەڵاتی بەدەستهێناوە.
 
کۆنگرەکە بڕیارە تاوەکو 3ی ئاداری 2022 بخایێنێت. چرا حوسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ بە رووداوی راگەیاند، ئەو خەڵاتانەی وەریان گرتوون، "یەکەم بۆ دابینکردنی خێراترین ئینتەرنێتە لەسەر ئاستی عێراق، دووەم بۆ فراوانترین تۆڕی مۆبایلە لەسەر ئاستی عێراق و سێیەمیش بۆ باشترین تۆڕی پەیوەندی و مۆبایلە لەسەر ئاستی عێراق".
 
لەبارەی ئەو کەس و لایەنانەی کە بڕیار لە پێدانی خەڵات بە کۆمپانیا یاخود تۆڕێکی مۆبایل دەدەن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ گوتی، "کۆمپانیای ئوکل کە ئەپلیکەیشنی سپید تێستی هەیە، هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی ئەو تێستانەی خەڵک لەنێو عێراقدا دەیکەن، هەڵدەستێت بە شیکردنەوەی ئەو تێستانە، لەسەر ئەو بنەمایەش خەڵات دەدات کە کێ خێرایی ئینتەرنێتی بەرزترینە و چی کۆمپانیایەک تۆڕەکەی فراوانترینە، بەهۆی ئەم تێستانەوەیە کە خەڵک دەیکەن، واتە شتێک نییە کە دروستکراوبێت، ئەنجامی ئەم تێستانەیە کە خەڵک لەسەر مۆبایلەکانیان دەیکەن".
 
بە گوتەی چرا حوسێن خێرایی ئینتەرنێت لە ساڵی رابردوودا بەراورد بە ساڵی 2020، خێراییەکەی 1000% زیادیکردووە، لەوبارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات، "ئاسیا سێڵ لەدوای جێبەجێکردنی 4G و 4G+ـەوە وایکرد کە خێرایی ئینتەرنێت لە عێراقدا بگاتە پلەی 42 لەسەر ئاستی جیهان، پێشتر عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 179دا بوو، خێرایی ئینتەرنێت لە عێراقدا زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، لە ساڵی 2021دا بەراورد بە ساڵی 2020 خێرایی ئینتەرنێت 1000% زیادیکردووە، ئەمەش پێوەرێکی باشە بۆمان".
 
لەبارەی پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوبەشەکانیان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ گوتی، "هەمیشە گەشە بە تۆڕەکانمان دەدەین، ئێستا سەرقاڵی 4G+ین، زۆرترین سایتمان هەیە بۆ 4G کە 100%ی تۆڕەکەمانە، حەوت هەزار و 200 سایتمان هەیە 4Gیە، کە گەورەترینە لە عێراقدا، هەمیشەش ئامادەین بۆئەوەی وەبەرهێنان بکەین لە 5Gیشدا، هەرکاتێک مۆڵەتمان لە حکومەتی عێراقی وەرگرت، بەڵام هێشتا مۆڵەت لە عێراق بۆ 5G نییە".
 
ئەو پرسانەی پەیوەستن بە سکیوریتیی مۆبایل و 5Gهەیە مژارێکی یەکجار گەرمە لە ئەوروپا و ئاسیا، ئەو پرسانەش لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا باسیان لێوەدەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان

خوێندنی باڵا: ئەو مامۆستایانە بە گرێبەست دادەمەزرێن کە ناویان لە لیستی 2023-2024دا بووە

بە گوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران کە دوێنێ 16ـی ئەیلوول دەرچووە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، بڕیار دراوە ئەو مامۆستایانەی خوێندنی باڵا کە ناویان لە لیستی 2023-2024ـی وەزارەتی داراییدا هەبووە بە گرێبەست بکرێن.