نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی یەک دەگاتە 20 هەزار دینار

01-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو لە دهۆک 20 هەزار دینار تێپەڕ دەکات و لە هەولێریش دەگاتە 20 هەزار دینار. تاوەکو ئەمڕۆ نرخەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە دیاری نەکراوە.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی رابردوو تێكڕای کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان 14 کاژیر بووە و نرخی یەک ئەمپێر لە 16 هەزار و 500 دینار بۆ 20 هەزار دینارە.
 
خۆران خۆرانی گوتی: "لە دەوروبەری هەولێر و قەزا، ناحیە و گوندەکان، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 4 هەزار و 500 دینار بۆ 20 هەزار دینار دەبێت".
 
لەبارەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە دهۆک، هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک رۆژی شەممە بە رووداوی گوت: "نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی یەک بە فەرمی بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام یەک ئەمپێر نزیکەی 20 هەزار و 500 دینار دەبێت".
 
بۆ مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، نرخی ئەمپێرێک لە هەولێر لەنێوان 5 بۆ 19 هەزار دینار،  لە دهۆک 9 هەزار بۆ 20 هەزار و 250 دینار، لە سلێمانی ئەمپێرێک لە نێوان 14 بۆ 22 هەزار دیناردا بوو.
 
بە گوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 7 هەزار موەلیدەی تایبەت هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کار دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە