رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، 79%ی کارەکانی پردی حەمرین تەواو بوون.
نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، رۆژی شەممە، 01-02-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "79%ی کارەکانی پردی حەمرین تەواو بوون".
گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە درێژیی پردەکە زیاتر لە 7 کیلۆمەترە و لەگەڵ رێگە نزیکەکانیش درێژتر دەبێت؛ ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت کارەکانی پردەکە پێش کۆتایی ئەم ساڵ تەواو بن.
نەبیل سەفار جەختی لە "گرنگیی پڕۆژەکە" کردەوە و گوتی: "ئەم پردە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکان، چونکە پارێزگاکانی باکوور بە پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشوورەوە دەبەستێتەوە"؛ ئەوەشی خستەڕوو کە پردەکە رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە چالاککردنی جمووجووڵی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئێران لە رێگەی دەروازەی سنووری مونزرییەوە.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەشکرد، پردەکە خزمەت بە ناوچەکانی دەوروبەریش دەکات و ئاسانکاری بۆ دانیشتووان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ