22 پرۆژە بۆ گوندەکانی خازر، حەسەن شام، زوممار و رەبیعە جێبەجێ دەکرێن

01-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
22 پرۆژە بۆ گوندەکانی خازر، حەسەن شام، زوممار و رەبیعە بە گوژمەی نزیکەی 20 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن. پرۆژەکان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواوە پەسندکراون. 
 
ئەحمەد دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ (شەممە، 01-02-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پڕۆژەکان خزمەتگوزارین و بە گوژمەی 19 ملیار و 892 ملیۆن و 266 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێن. 
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەکان بریتین لە دروستکردن، قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی رێگەوبان و شەقام، چاککردنی تۆڕی کارەبا و ئاو، دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی.
 
لیستی ئەو 22 پڕۆژەیە بە دەست تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە، کە دیارترینییان بریتین لە:
 
- کۆنکرێتکردن و قیرتاوکردنی رێگەی گوندەکانی خازر، حەسەن شام، مەنکوبە، عەلیاوە، تەل ئەسودەی گەورە، تەل ئەسوەدی بچووک، چەمەکووڕ بە گوژمەی 1,704,553,000 دینار.
 
-  دروستکردنەوەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلیی قوتابخانەی ناوەندیی حەسەن شامی تێکەڵ بە گوژمەی 1,461,524,380 دینار.
 
 - دروستکردنەوەی بنکەی سەرەکیی تەندروستی لە گوندی حەسەن شام بە گوژمەی 2,604,414,280 دینار. 
 
 - کۆنکرێتکردنی رێگەی سەرەکیی گوندی تورکماز لە قەزای حەمدانییە بە گوژمەی 1,685,800,000 دینار.
 
- دروستکردن و کۆنکرێتکردنی رێگەی کۆمەڵگە و گوندی بەردییە لە ناحیەی زوممار بە گوژمەی 1,069,500,000 دینار. 
 
- کۆنکرێتکردنی رێگەی گوندەکانی قەسرۆ، شریکان، سەیف دینان، کۆمەڵگەی بەرزان، رێگەی گوندی خرابە عاشق، گوندی جەسە، جەزیرە جەزرونییە، عەین حلوە لە سنووری ناحیەی زوممار.
 
 - جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاو بە مەبەستی گەیاندنی ئاو بۆ گوندی جزرونییە، چاککردنەوەی وێستگە و هێڵەکانی گواستنەوەی ئاو بۆ ناحیەی زوممار و گوندەکانی.
 
- چاککردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندەکانی حەسەن شام، سیف دینان، تورکمان، شیرکان، زنگل لە سنووری قەزای حەمدانییە. 
 
- چاککردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندەکانی سعودیە، مەحمودییە، سفەیە، جەدریە و قاهیرە لە رەبیعە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە