نووسینگەیەکی گەشتیاری لە سلێمانی پارەی دەیان هاونیشتمانیی بەناوی پێدانی ڤیزا دەبات

01-02-2025
نزار جەزا
نووسینگەیەکی گەشتیاری لە سلێمانی پارەی چەنین کەس بەناوی پێدانی ڤیزاوە دەخوات.
نووسینگەیەکی گەشتیاری لە سلێمانی پارەی چەنین کەس بەناوی پێدانی ڤیزاوە دەخوات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو کەسەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، یەکێکە لەوانەی بەئامانجی گەیشتن بە وڵاتی فەرەنسا، بە 20 هەزار دۆلار مامەڵەی ڤیزای لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە سلێمانی کردووە، بەڵام پاش نزیکەی سێ مانگ، نە ڤیزەکەی وەرگرت، نە پارەکەشی وەرگرتووەتەوە.
 
ئەو کەسەی پارەکەی خوراوە دەڵێت، "پلانم ئەوەبوو بچمە فەرەنسا لەوێ مافی پەنابەرێتیی وەربگرم، بۆیە بە کرێکاری و بەهاوکاری باوکم نزیکەی دوو دەفتەر دۆلارمان کۆکردەوە و بە کۆمپانیایەکی گەشتیاریمان دا. گوتیان تا پێش سەری ساڵ ڤیزاکەت دەگەڕێتەوە و سەفەرەکە دەکەیت، بەڵام دواکەوت و 27ـی مانگی یەکی ئەم ساڵ ڤیزاکە کە گەڕایەوە رەتکرابووەوە، بۆیە چووم بۆ کۆمپانیاکە پارە وەربگرمەوە، بەڵام هەردوو کۆمپانیاکە داخرابوون، لەکاتێکدا گرێبەستیشمان واکردبوو، ئەگەر ڤیزامان وەرگرت پارەکە بدەین، ئەگەر ڤیزاکەمان بۆ نەگەڕایەوە پارەکەمان وەربگرینەوە. تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایەکم نەکردووە چاوەڕێم کۆمپانیا شتێکمان بۆ بکات، ئەگەر نەیکرد ئەوکاتە سکاڵا تۆماردەکەم."
 
یەکێکی دیکە لەو کەسانەی پارەکەی خوراوە، خۆی و پێنج ئەندامی خێزانەکەی 70 هەزار دۆلاری فەوتاوە، دەڵێت، نزیکەی 100 کەس دەبن کە مامەڵەیان لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە کردووە  و زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاریان خوراوە.
 
 کازم محەممەد، یەکێکە لەو کەسانەی پارەکەی خوارەوە و دەڵێت، "کێشە و جیابوونەوە لەناو کۆمپانیاکە دروستبووە و سکاڵا تۆمارکراوە بەهۆیەوە دوو کەس دەستگیرکراون و دووانیش رایانکردووە. بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەش دەڵێت من گرێبەستی ئێوەم واژۆنەکردووە، لەکاتێکدا هەندێکیان خۆی واژۆی کردوون، جگە لەوە بەڕێوەبەری کۆمپانیا چۆن ئاگاداری کارمەندێکی نییە کە ساڵێکە بەناوی ئەوەوە واژۆ دەکات."
 
پارێزەری کۆمپانیا گەشتیارییەکە دەڵێت، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیاکە بێبەرییە لەو تۆمەتانە و سکاڵاشیان لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکردووە، کە لە دۆسیەکە تێوەگلاون، بۆئەوەی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
 
پارێزەری کۆمپانیاکە دەڵێت، "چەند کارمەندێکی کۆمپانیا هەستاون بەم کارە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیا و بەڵێنی ڤیزەی وڵاتانیان بە خەڵکداوە و بڕە پارەیەکیان بە خەڵکە وەک بارمتە لە وڵاتامی دیکە داناوە. تەواوی ئەم پڕۆسەیەش بەڕێوەبەری کۆمپانیا ئاگاداری نییە، بۆیە کاتێک بەم کارەمان زانی سکاڵای یاساییمان تۆمارکرد، چەند کەسێک دەستگیرکراون و چاوەرێی لێکۆڵینەوەکان دەکەین و هەر کەس دەستی لەم کارەدا هەبێت رێکاری یاسایی دەگرینەبەر."
 
رووداو زانیویەتی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچووە و دوو کەسیش دەستگیرکراون، یەکێکیان کارمەندی کۆمپانیا گەشتیارییەکەیە، ئەوی دیکە کەسێکە لەو نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەی پارەخوراوەکان پارەیان لێ داناوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هۆڵێکی تاقیکردنەوە لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پەروەردەی سلێمانی مانگێک دوای پەروەردەکانی دیکە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم دەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو قوتابیانەی دابڕاون لە خوێندن لە مانگی نیسان، دەست دەکەن بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، "تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم لەگەڵ پەروەردەکانی دیکە دەکرێت."