رووداو دیجیتاڵ
لە پڕۆژەیێکی نیشتەجێبوونی دهۆک، ئاسانسوارێک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
نایف رەمەزان، پەیامنێری رووداو لە دهۆک دەڵێ "ئاسانسوارەکە کاژێر 02:30ـی ئەمڕۆ (شەممە، 1-2-2025) لە نهۆمی 11ـی پڕۆژەیێکی نیشتەجێبوون کەوتووەتە خوارەوە. 6 کەسی تێدا بووە کە 5ـیان بریندار بوون."
ئەو کەسانەی بریندار بوون، خەڵکی سنووری پارێزگای نەینەوان و عەرەبن.
هەر لەبارەی ئەو رووداوە، لاوێن سەوری، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "رووداوەکە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی گەڕەکی ئێتیتێ روویداوە. بریندارەکانیش دوو ئافرەت و سێ منداڵن."
لەبارەی دۆخی بریندارەکانەوە، لاوین سەوری گوتی، "دۆخی تەندروستییان باشە و پێویستییان بە نەشتەرگەری نییە."
لاوێن سەوری باسی لەوەش کرد بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، "رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە روویداوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ