مامۆستاکەی چۆمان ئازادکرا

01-02-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای نزیکەی 11 کاژێر دەستگیرکردن، شەوی پێنجشەممە مامۆستایەکی سنووری چۆمان لە دەڤەری باڵەکایەتی ئازادکرا. کەسێکی نزیکی دەڵێت، "هێشتا روون نییە لەسەر چی دەستگیرکراوە".
 
کەرکووک ئەحمەد، کوڕی خەزووری تێکۆشەر حوسێن، ئەو مامۆستایەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن ئاسایشی چۆمانەوە برایە ئاسایش، کاژێر 11:00ـی ئەمشەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کەمێک لەمەوپێش مامۆستا تێکۆشەر ئازادکرا".
 
کەرکووک ئەحمەد گوتی، "مامۆستا تێکۆشەر کاژێر 11:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چووبووە ئاسایشی چۆمان لەسەر داوای ئەوان و دواتر دەستگیرکرا و ماوەی 11 کاژێر گیرا، بەڵام دواتر بە گوشاری میدیا و چالاکڤانان ئازادکرا. هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی نازانرێت. تێکۆشەر مامۆستایە و رەنگە ترسی ئەوە هەبووبێت کە هەڵوێستی لەبەرامبەر بێ مووچەیی هەبێت".
 
کەرکووک ئەحمەد گوتیشی، "مامۆستا تێکۆشەر سەرباری ئەوەی مووچە زۆر دواکەوتووە، دەوامی خۆی بێ کێشە کردووە".
 
دوای دەستگیرکردنی، ‎سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافى رۆژنامەنووسان لە راگەیێندراوێکدا داوای لە دەزگا ئەمنییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد دەستبەجێ مامۆستا تێکۆشەر ئازاد بکەن. 
 
بە گوتەی هاوژینەکەی، تێکۆشەر حوسێن پێش ئەوەی خۆی رادەست بکات و بچێتە ئاسایش، مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕانی لە چۆمان ئاگادارکردوەتەوە؛ بەرپرسانی مەکۆکەش داوایان لێکردووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات.
 
‎سەنتەری میترۆ دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایە بە پێشێلکردنێکی زەقی ئازادی رادەڕبرین ناودەبات و هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە"لەم رۆژانەدا لە قوتابخانەکەی خۆیدا راوبۆچوونی مامۆستایانی لەبارەی ئەنجامدانی بایکۆتکردنی دەوامەوە وەرگرتووە".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."