لە بەدلیس راپرسی و چەندین چالاکیی دیکە قەدەخەکران

01-02-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان ئەنجامدانی راپرسی، رێپێوان، خۆپێشاندان، کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی و چەندین چالاکیی دیکە بۆ ماوەی چوار رۆژ قەدەخە کران.
 
پارێزگای بەدلیس درەنگی شەوی چوارشەممە، 31-1-2024، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "لە کاژێر 00:01ی  رۆژی 1ی شوباتی 2024 تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 4ی شوبات لە سنووری پارێزگای بەدلیس، جگە لەو چالاکییانەی پارێزگا و قایمقامیەت رێگەی پێدەدەن،  هەموو جۆرە خۆپێشاندان، رێپێوان، کۆبوونەوە، کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی، مانگرتن، راپرسی، هەڵدانی خێوەت و دانانی ستەیج، کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ، دابەشکردنی برۆشۆر و ئاگاداری، پرۆتیستۆکردن و خۆپێشاندان بە گوێرەی حوکمی یاسای کارگێڕی قەدەخەن".
 
پارێزگای بەدلیس راگەیێنراوەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردەوە کە تێیدا باس لەوە کراوە، بەشێک لە پارتە سیاسی و رێکخراوە مەدەنییەکان بابەتە جیهانی و نێوخۆییەکان بەلاڕێدا دەبەن و بۆ مەبەستێکی دیکە بەکاردەهێنن.
 
ئەم قەدەخەیە لەکاتێکدایە، کە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان نزیک دەبنەوە کە بڕیارە 31-3-2024 بەڕێوەبچێت. بەشێکی زۆر لە ناوەند و کۆمپانیاکانی تایبەت بە لیکۆڵینەوە لە پارێزگاکاندا راپرسی دەکەن و ئەنجام بڵاودەکەنەوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".