هاونیشتمانییەک لە کەمپی دارەشەکران: لەم زستانە تەنیا هەفتەیەکە سۆپای نەوت پێدەکەین

01-02-2023
هەڵەبجە سەعدوون
دیمەنێکی کەمپی دارەشەکران و خێزانێکی هەژاری نیشتەجێی کەمپەکە
دیمەنێکی کەمپی دارەشەکران و خێزانێکی هەژاری نیشتەجێی کەمپەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە خێزانەکانی نیشتەجێی کەمپی دارەشەکران لە پارێزگای هەولێر نەوتیان وەرنەگرتووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکارییەکانیان راگرتووە. عەبدولخالق، هاونیشتمانییەکی نیشتەجێی کەمپەکەیە و دەڵێت، لە سەرەتای ئەم زستانەوە تەنیا هەفتەیەکە کاریان بە سۆپای نەوت کردووە.
 
ئەو هاونیشمانییە کە پێشتر لە رێگەی کرێکارییەوە بژێویی خێزانەکەی دابین دەکرد، ئێستا نەخۆشە و ناتوانێت هیچ کارێک بکات. ئەو هاوکارییانەی کە پێشتر رێکخراوی UNHCR پێشکێشی دانیشتووانی کەمپەکەیان دەکرد، ئێستا نەماوە و بەشێک لە خێزانەکان ئەگەر کارەبا نەبێت، نەوتی پێویستیان نییە بۆ خۆگەرمکردنەوە.
 
ئەو خێزانە نموویەکن لە چەندین خێزانی دیکە کە هەمان گرفتیان هەیە، ئەگەر خێرخوازان هاوکارییان نەکەن، زۆر جار ناتوانن پێداویستیی رۆژانەشیان دابین بکەن.
 
فادیە محەممەد، هاوژینی عەبدولخالق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەخوا خۆراکمان نییە، گازمان نییە، حەقی گازیان نەداوە بە ئێمە، نە خۆراکمان پێدەدەن. بەخوا ئەگەر خێرخواز هاوکاریمان نەکەن ناتوانین هیچ بکەین."
 
نۆ ساڵە ئەو خێزانە لە کەمپی دارەشەکران دەژین، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، ئەوە یەکەم زستانە کە هاوکاری وەرناگرن، بۆیە بەشێک لە هاونیشتمانییان لەسەر ئەرکی خۆیان نەوت دەکڕن.
 
محەممەد ساڵح، دانیشتووی کەمپی دارەشەکران بە رووداوی گوت، "قەرزمکردووە بۆ ئەوەی گازی پێ بكڕم. دوێنێ هات گوتم ئەمڕۆ نیمە تاوەکو بەیانی پارە پەیدا دەکەم. ئەویش گوتی: قەینا"
 
نزار سێ ساڵە نەوت لە ناو کەمپی دارەشەکران دەفرۆشێت. بە گوتەی ئەو، ساڵانی پێشتر دانیشتووانی کەمپەکە بە بەرمیل نەوتیان دەکڕی، بەڵام ئەمساڵ دۆخەکە بەوشێوەیە نییە.
 
نزار سورچی، نەوتفرۆش باسی لەوە کرد، "ئێستا لە هەولێر نەوت بە 203 دەکڕین کە 10 جەلیکان و نیوی تێدایە یانی 241 هەزار دینار دەکات. خەڵک جاران بەرمیلێکی دەکڕی، بەڵام ئێستا ناتوانێت بە بەرمیل بکرێت و بە جەلیکان نەوت دەکڕێت."
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی هاوبەشی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، نەک تەنیا لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڵکو لە هەر 10 کەمپەکەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان؛  UNHCR بەهۆی دابەشکردنی نەوتیان بەسەر پەنابەراندا راگرتووە.
 
ئەو رێکخراوە دەڵێت، هاوکارییان پێشکێشی 19 هەزار و 156 خێزان کردووە کە لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین. لەو ژمارەیە 11 هەزار و 826 لە هەولێر، 4 هەزار و 289 خێزان لە سلێمانی و 3 هەزار و 41 خێزانیش لە دهۆک کە بۆ هەر خێزانێک 240 هەزار دیناریان پێداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو باڵەخانانەی بڕیارە لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان دروستبکرێن. وێنە: رووداو

لە ساڵی 2014ـەوە 300 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان تەواو نەبوون

لە پارێزگای هەڵەبجە 25 باڵەخانە بۆ کرێنشينان و کەمدەرامەتان دروستکراون، کە لە 300 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، بڕيار بوو پرۆژەکە لە ماوەی 400 رۆژدا هەموو کارەکانی تەواو ببێت؛ بەڵام دوای سێ جار راوەستان و دەستپێکردنەوە، هێشتا کارەکانی پرۆژەکە تەواو نەکراون