لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە بەردەڕەش قوتابییەک گیانی لەدەستدا

01-02-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی گردەپان لە سنووری قەزای بەردەڕەش مینی پاسێک خۆی دەکێشێت بە قوتابییەک و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
 
نەقیب شڤان عوسمان، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەکاتی گواستنەوەی قوتابییاندا مینی پاسێک خۆی لە قوتابییەک داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. گوتیشی، قوتابییەکە تەمەنی هەشت ساڵە و پۆلی دووی بنەڕەتیی بووە.
 
قوتابییەکە ناوی ئەحمەد ساییبە و تاوەکو ئێستا شۆفێری مینی پاسەکە دەستگیرنەکراوە. ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆی بەردەڕەش دەڵێت، شۆفێرەکە گوتوویەتی کە "منداڵەکە خۆی بە مینی پاسەکەی هەڵواسیوە" و ئەو ئاگاداری نەبووە، بۆیە تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
 
نەقیب شڤان عوسمان دەشڵێت، چاوەڕێی دادپزیشکیی دهۆک دەکەن بۆ ئەوەی یەکلابێتەوە کە بزانن وردەکاریی رووداوەکە چۆن بووە.
 
نەشوان بەرزنجی، گوتەبێژی تەندروستیی بەردەڕەش بە رووداوی گوت، کاتێک منداڵەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە رەوانەی دادپزیشکیی دھۆک کراوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.