كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح راگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە

01-02-2014
A+ A-

رووداو – هەولێر

راگەیەنراوی هاوبەشی هەردوو جێگرانی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت لە بەستنی "كۆنگرەیەكی شەرعی"  دەكاتەوە‌و هاوكات باس لە "هەستیاریی" ئەم فۆناخەی یەكێتی دەكەن.

لەو راگەیەنراوەدا كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح دەڵێن "كۆمەڵێك پێشنیازمان پێشكەش بە هەڤاڵان كردووە پێش 31-1-2014، هەروەها رێككەوتننامەی ئیمزاكراویشمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەداخەوە ئەم هەوڵانەمان نەگەیشتنە ئەنجام‌و ئێستاش وادەی بەستنی كۆنگرە بەسەرچوو".

ئەو دوو رێككەوتننامەیەی هەردوو جێگرەكەی تاڵەبانی باسی دەكەن، یەكێكیان ئەو رێككەوتننامەیە كە لە ئێران لەنێوان كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و هیرۆ ئیبراهیم واژۆكراوەو پێشتر رووداو بڵاویكردەوە كە رێككەوتوون ئەو سیانە سەركردایەتی یەكێتی بكەن. رێككەوتننامەی دووەمیش لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لە 30-1-2014 لە سلێمانی واژۆكراوە.

ئەوان جەخت لە ئەنجامدانی كۆنگرە دەكەنەوەو لە راگەیەنراوەكەیاندا هاتووە " لەدوای تێپەڕبوونی 31-1-2014 دووپاتی دەكەینەوە كە سوورین لەسەر بەستنی كۆنگرەیەكی شەرعی دوور لە تەزویر زووبەزوو بە ئاراستەی نوێبوونەوەو چاكسازی یەكێتی‌و بووژانەوەی بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك".


undefined

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە