ئامارێک: ساڵی رابردوو زیاتر لە 340 کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون

01-01-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیووز دەڵێت، لە ساڵی 2024دا 345 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و رێگەی نێوان پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، بەفربارین و سەرمای زۆر، بە سەر میندا کەوتن و کەوتنەخوارەوە لە شاخ و رووداوی دیکە، گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.

لە راپۆرتی ماڵپەڕەکەدا هاتووە، 59 کۆڵبەر لەو ئامارەی ئاماژەی پێکرا، کوژراون و گیانیان لەدەستداوە و 286 کۆڵبەریش بریندار بوون.
 
لە راپۆرتەکەی کۆڵبەر نیووزدا هاتووە، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کوژراون، گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 15٪ زیادی کردووە.
 
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، 259 کەس لەو کۆڵبەرانە لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون یان بریندار بوون.
 
22 کۆڵبەر لەوان خوار تەمەنی 18 ساڵ بوون و یەکێکیان رەقبووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی سرووشتی سەردەشت.

پاراستنی ژینگەی سەردەشت: هەوای سەردەشت پیس نییە

پاراستنی ژینگەی سەردەشت رەتیدەکاتەوە هەوای ئەو شارە رۆژی هەینی لە ئاستی ئێراندا پیسترین بووبێت و دەڵێت، ئەو هەواڵەی لەبارەی مەترسیداربوونی هەوای سەردەشت بڵاوبووەتەوە، راست نییە.