رووداو دیجیتاڵ
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی کەمیی مووچەکانیان گردبوونەوە.
رۆژی سێشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2024، دەیان کەس لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی کشتوکاڵ لە پارێزگای ئیلام لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگاکە گردبوونەوە و دژی کەمیی مووچەکانیان و خراپیی دۆخی ژیانیان دروشمیان دا.
فەرمانبەرانی ناڕازیی ئیلام دەڵێن، ستەمیان لێدەکرێت و رێگە نادەن چیدیکە ئەو ستەمە بەردەوام بێت.
دوای پەسندکردنی بودجەی ساڵی 2025ـی ئێران، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند: "لە بودجەدا مووچە لانیکەم بە رێژەی 20٪ زیاد کراوە، دواتر زیادکردنەکە دەبێتە 28٪، بە لەبەرچاوگرتنی یاسای گەنجکردنەوەی دانیشتووان".
هاونیشتمانی و هاووڵاتییان دەڵێن، هەڵاوسان زۆر بەرزە و مووچە و کرێی کاریان بەشیان ناکات.
دۆخی ئابووریی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە خراپتر بووە.
ناوەندی توێژینەوەکانی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە، زیاتر لە 30٪ خەڵکی ئەو وڵاتە لە خوار هێڵی هەژارییەوەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ