رووداو دیجیتاڵ
لە شەوی سەری ساڵدا لە نەخۆشخانەی کەرکووک دوو ئافرەت، سێیانەیان بوون، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، منداڵەکان تەندروستییان باشە و دوو ئافرەتەکەش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
چوارشەممە، 01ی کانوونی دووەمی 2025، سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، "شەوی رابردوو دوو ئافرەت، کە یەکێکیان کوردە و ئەوەی دیکەشیان عەرەبە، بە یەک سک سێ منداڵیان بوو، هەر شەش منداڵەکەش لە رەگەزی مێ بوون."
سەبارەت بە تەندروستیی دایکەکان و کۆرپەلەکان، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک گوتی: "تەندروستیان زۆرباشە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە."
بەپێی ئاماری تەندروستیی کەرکووک، دوای شەوی سەری ساڵ 15 منداڵ لە نەخۆشخانەی کەرکووک لە دایکبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ