بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر: بەهۆی بۆردوومانەوە خەریکە پێنج گوند چۆڵ دەبن

01-01-2024
هیدایەت جان
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر.
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر.
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، هەڵکەوتەی ناحیەکەیان نەکەوتووەتە سەر سنوور تاوەکو بیانوویەک هەبێت بۆ ئەوەی بۆردوومانی بکەن؛ دەشڵێت: "بەهۆی بۆردوومانەکانەوە پێنج گوندی سنووری ئاخجەلەر خەریکە چۆڵ دەبن".
 
ماوەی دوو ساڵە تورکیا بە بیانووی هەبوونی پەکەکە ناوە ناوە گوندەکانی سنووری ناحیەی ئاخجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی بە درۆن بۆردوومان دەکات و بەهۆیانەوە تاوەکو ئێستا چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە. هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر دەڵێت، ئەو بیانووەی بۆ بۆردوومانکردنی ناحیەکەمان دەهێنرێتەوە، "بە راستی نازانین."
 
رۆژی دووشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2023 هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر میوانی بووڵتەنی هاژێر هەشتی رووداو بوو کە شاهۆ ئەمین پێشکێشی دەکات و رایگەیاند: "بەهۆی هەڵکەوتەی ناوچەکەمانەوە، هیچ بیانوویەک نییە بۆ بۆردوومانکردنی ئاخجەلەر و گوندەکانی دەوروبەری، لەبەر ئەوەی ناحیەکەمان دەکەوێتە ناوەڕاستی هەرێمی کوردستانەوە، واتا ناوەندی هەر سێ پارێزگای کەرکووک، سلێمانی و هەولێر، ناوچەیەکی سنووریمان نییە تاوەکو بیانوویەک بۆ بۆردوومانکردنی هەبێت".
 
بە گوتەی هێمن بەهجەت؛ "بۆردوومانەکان بوونەتە هۆی چۆڵبوونی گوندەکان، لەکاتێکدا گوندەکان خەڵکی ئاساییان تێدا نیشتەجێیە و بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن، هەر بیانوویەکیش هەبێت بۆ بۆردوومانکردنی ناوچەکەمان، رەتیدەکەینەوە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ ئەم پرسە بێنە دەنگ و لایەنی هێرشکار ئاگادار بکەنەوە".
 
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو سنووری ناحیەی ئاخجەلەر چەندین جار بۆردوومانکراوە و بەهۆیانەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت: "بەهۆی کاریگەری ئەو بۆردوومانانە پێنج گوند لە ناحیەی ئاخجەلەر بەرەو چۆڵبوون دەڕۆن".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."