ئاگر لە مۆڵێکی هەولێر کەوتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە دووکانێکی نێو گراند ماجدی مۆڵی هەولێر کەوتەوە و گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت کۆنترۆڵکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئەمشەو لە هەولێر لە یەکێک لە دووکانەکانی فرۆشتنی جلوبەرگ لە گراند ماجيدی مۆڵ ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیان بەر ئەو دووکانە کەوتووە.
شەوی دووشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2024، کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، "کاژێر 9:35 خولەک تیمەکانیان لە ئاگرەکە ئاگادارکراونەتەوە. ئاگرێکی بچووک لە کۆگەیەکی زۆر بچووک کەوتەوە و تەنیا زیانێکی کەمی مادیی هەبووە."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی، شەش تیمیان رەوانەی مۆڵەکە کردوون و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و "ئەوەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە، [کە گوایە ئاگرەکە گەورە بووە] راست نییە."