رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت، لە شەوی سەری ساڵدا، 54 کەس بریندار بوون و لە رێگەی تیمەکانی تەندروستیی هەولێر چارەسەرکراون.
رۆژی دووشەممە، 01-01-2024 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، "بە سەرپەرشتیی دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لە رێگەی بەشی کردە پزیشکییەکان، 10 تیمی پزیشکی ئامادەکران وەک ئامادەباشییەک بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست بۆ هەر حاڵەتێک بکەن، کە لە شەوی سەری ساڵدا روودەدات."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی تەندروستیی هەولێر، "لە مەراسیمەکانی ئاهەنگی سەری ساڵدا تیمەکانیان پێشوازییان لە 54 حاڵەتی جۆراوجۆر کردووە، ئەو کەسانە لەکاتی ئاهەنگدا برینداربوون و پێویستییان بە چارەسەر هەبووە و تیمەکانی پزیشکی چارەسەری پێویستیان بۆ کردوون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ