رووداو دیجیتاڵ
یەکەم رۆژی ساڵی نوێ لە خانەقین بە رووداوێکی کوشتن دەستیپێکرد. کاژێر 05:00ی بەرەبەیانی تەرمی هاونیشتمانییەک لە گەڕەکی تۆڵەفرۆش لە خانەقین لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە.
فەتاح محەممەد تەمەنی 48 ساڵ بوو باوکی سێ منداڵە و دوای دەرچوونی لە ماڵ تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە. فەتاح بەڕێوەبەری وێستگەی دابەشکردنی سووتەمەنی بوو لە خانەقین.
سەفا محەممەد، برای هاونیشتمانییە کوژراوەکەیە و گوتی: خێزانی دەڵێت، تاوەکو کاژێر 12:00 تەلەفۆنم بۆ کردووە، دوای ئەوە دەنگی نەماوە کوڕەکەشی بە ماتۆڕ رۆشتووەتە نەخۆشخانە و پۆلیس، لە کاتی گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی بینیوە.. یەک گولـلە نراوە بە سەرییەوە و لە پێشەوە دەرچووە.
ئەو شوێنەی رووداوەکە تێیدا روویداوە یەکێکە لە گەڕەکە قەرەباڵخەکانی خانەقین و شوێنی ئاهەنگگێڕانی هاونیشتمانییانی خانەقین بووە بەبۆنەی سەری ساڵەوە.
عەبدلکەریم یاوەر، شایەتحاڵێکە و دەڵێت: دوێنێ شەو بەهۆی ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵەوە تەقەیەکی زۆر دەکرا، لە دوای کاژێر 12:00 گوێم لەدەنگی تەقەبوو، دەنگی کڵاشینکۆف بوو، دواتر نەمانزانی رووداوەکە چی بوو، چی بەسەرهاتووە.
تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵێنەوەکانی پۆلیسی خانەقین بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ