ئاسایشی سلێمانی: تیرۆریستێکمان دەستگیرکرد کە دووجار لەدەست هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەڵاتووە

01-01-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە. وێنە: ئاسایشی سلێمانی
کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە. وێنە: ئاسایشی سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "تیرۆریستێک"ی داواکراو کە لە دادگە هەڵاتووە، دوای ئەوەی دووجار لە دەست هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەڵهاتبوو، دەستگیرکرا. دەشڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانیان بووەتەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە 01-01-2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لەسەر بنەمای بڕیاری دادگەی دیالە بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندنی هاووڵاتییەکی مەسیحی بە ناوی (رەمسیس بترس) دانیشتووی بەغدا، تیرۆریست (ع. و. خ) لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەستگیر دەکرێت و لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دووجار هەڵدێت و دواجار خۆی دەگەیێنێتە سنووری سلێمانی. 
 
ئاسایش باسی لەوە کرد، لێکۆڵینەوەیان لەسەر کەیسەکە کردووە، رەزامەندی سەرۆکی دەزگای ئاسایش و دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانییان وەرگرتووە. 
 
لە ئۆپەراسیۆنێکدا شەوی 30ی 12ی 2022، بە هاوکاری ئاسایشی شارەزوور، "تیرۆریستی هەڵاتوو لە یاسا دوای گەمارۆدانی و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان و هەوڵدان بۆ هەڵاتن، توانرا دەستگیربکرێت و رووبەڕووی دادگە بکرێتەوە"، ئاسایشی سلێمانی وادەڵێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیارەتکارانی شیعە بەرەو کەربەلا دەچن. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە لە سنوورەکانی میهران و خوسرەوی زیادیکردووە

بەرپرسانی هەردوو دەروازەی سنووریی میهران و خوسرەوی کە دەکەونە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایانگەیاند: "هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی شینگێڕانی ئیمام حوسێن لە عێراق زیادیکردووە."