لە هەولێر دیاری بەخشرایە ئەو دایکانەی لە شەوی سەری ساڵ منداڵیان بوو

رووداو دیجیتاڵ 

ئارام یەکەمین جارییەتی دەبێتە باوک، بۆ ئەوان لە دایکبوونی منداڵەکەیان و نوێبوونەوەی ساڵ بووە دوو بیرەوەی و لەگەڵ نوێبوونەوەی هەر ساڵێک یادی دەکەنەوە.  یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانیش بەبۆنەی ساڵی نوێ دیاری بەسەر ئەو دایکانە دابەشکرد کە لە شەوی سەری ساڵ منداڵیان بووە.
 
ئارام یوسف باوکی منداڵەکە دەڵێت "ناوم ناوە (ئێلیا) و لەگەڵ دایکی لەسەر ئەو ناوە رێککەوتین، سوپاس بۆ خوا دایکی و منداڵەکەش تەندروستییان باشە."
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، تەنیا لە شەوی سەری ساڵدا 57 منداڵ لە دایکبوون، یەکێتیی ئافرەتان بەبۆنەی ساڵی نوێ دیاری بەسەر ئەو دایکانە دابەشکرد کە لە شەوی سەری ساڵ منداڵیان بووە.
 
تەنک عومەر، یەکێکە لەو دایکانەی کە لە شەوی سەری ساڵ منداڵی بووە و دەڵێت "هەردووکمان بە سەلامەتی دەرچووین، ناوی دەنێم روان."
 
لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبووانی هەولێر و لە شەوی سەری ساڵدا 43 منداڵ بە ئاسایی و 14 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.
 
دکتۆر شادان شێروان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبووانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند " هەندێکیان پێویستییان بە شوشە بووە و هەندێکی دیکەش باشبوون، بەڵام تەندروستی هەموویان باشە."
 
لە شەوی سەری ساڵدا لە هەرێمی کوردستان 103 منداڵ لەدایکبوونە لەو ژمارەیە 55 یان کوڕن و 48 شتیشیان کچ بوون.