دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، داوا لە جەماوەری نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەین بکشێنەوە، وەک رێزگرتنێک لە بڕیاری حکومەتی عێراق و پاراستنی شکۆی دەوڵەت. بە لایەنگرانیش دەڵێت: پەیامەکەتان گەیشت.
دەستەی حەشدی شەعبی، ستایشی هەڵوێستی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کەسایەتییە سیاسی، ئایینی، رۆشنبیری و جەماوەرییەکان دەکات کە پەلاماری ئەمریکایان بۆ سەر حەشدی شەعبی ئیدانە و رەتکردەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەیەکەدا حەشدی شەعبی داوا لە هەمووان دەکات بەشداری لە پرسەی کوژراوانی بەغدا و پارێزگاکان بن کە پرسەی سەرەکی لە بەغدا لە جادرییە دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ