وێنە و ڤیدیۆ.. نێچیرڤان بارزانی سەردانی میحوەری گوێڕ ـ مەخمووری كرد
رووداو- هەولێر
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممه 1-1-2015، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی میحوەری گوێڕ ـ مەخمووری به‌ره‌كانی شەڕی دژی داعشی كرد.
لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ فەرمانده‌ی گشتیی میحوه‌ره‌كه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی به‌ره‌كانی شەڕ له‌و میحوه‌ره، نێچیرڤان بارزانی دوایین پێشهات و بارودۆخی بەرەكانی شەڕی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا تاوتوێكردووە و تیشك خراوەتە سەر سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دوو رۆژه‌ی رابردووی پێشمه‌رگه له‌و سنووره، كه توانرا ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و سنووره له داعش پاكبكرێته‌وه و زیانی زۆریان پێ بگه‌یێ‌نرێت.
دواتر نێچیرڤان بارزانی بە یاوەریی فەرماندە سه‌ربازییه‌كانی ناوچەكە؛ هێڵەكانی پێشەوەی پێشمەرگەی بەسەركردووەتەوە. سەرۆك وەزیران وێڕای پیرۆزبایكردنی ساڵی نوێ لە پێشمەرگەكان، هیوای خواستووە "ساڵی 2015 بۆ پێشمەرگە و خانەوادەكانیان و تەواوی گەلی كوردستان، ساڵی سەركەوتن و كۆتاییهاتن و لەناوبردنی یەكجارەكیی تیرۆر و تیرۆرستان بێت و ئاشتی و سەقامگیری و ئاوەدانی بگەڕێتەوە ناوچه‌كه و عێراق و هەرێمی كوردستان".
هەروەها باسی لە رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كردووە، كە رۆژانە له هه‌موو به‌ره‌كاندا سەركەوتنی گەورەتر تۆماردەكەن و چەكدارانی داعش لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دوردەخەنەوە.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە سەردانەكەیدا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ " خانەوادەی شەهیدە قارەمانەكان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە پێشمەرگە قارەمانەكان مه‌ردانه لەپێناو پاراستنی خەڵك و دەستكەوتەكانی كوردستاندا، هەر لە كۆبانێوە تا شەنگال و جەلەولا و سەعدیە بە گیان و خوێنی خۆیان بەرگری دەكەن و قوربانی دەدەن و له شه‌ڕێكدا شەهید دەبن، كه به زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنراوه".