د. رێواز فایەق: شیعرم خوێندبایەوە گەنجتر دەردەکەوتم

24-04-2024
محەممەد عزەدین
د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
نیشانەکردن د. رێواز فایەق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، یەکێک لە ئامادەبووانی 16ـەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بوو و دەڵێت، خوێنەرێکی باشە و لە 15 ساڵییەوە دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە، یەکەم کتێبیش کە خوێندبێتییەوە رۆمانی "دایک" بووە.
 
لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی رووداو لەگەڵ د. رێواز فایەق لە نێو پێشانگەی کتێبدا لە هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئێستا زیاتر لە هەردوو بواری یاسایی و سیاسی دەخوێنێتەوە، دوایین کتێبیش خوێندبێتییەوە لەبارەی بەرپرسیاریەتی شارستانی بووە کە کتێبێکی یاساییە.
 
روونیشیکردەوە، جگە لەوەی کەسێکی سیاسییە، لە هەمانکاتتدا توێژەرە و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بوای یاسادا و ناتوانێت لەو بوارە داببرێت، بۆیە ئەو کتێبانەی پێویستییەتی دەیانکڕێت.
 
لەبارەی نووسینەوەی یادەوەرییەکانی، گوتی، کاتێک سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بووە، ئەوەی لە ماوەی چوار ساڵدا لە پەرلەمان روویداوە، چەند قۆناخێکی جیاواز بووە و لای خۆی کردوویەتی بە چەند دۆسییەک، کۆپی هەموو بەڵگەکانیشی لەلای خۆی پاراستووە، هێڵە گشتییەکانی نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەستپێکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە بواری نووسینەوەی بیرەوەری پسپۆر نییە، بۆیە پێویستی بە راوێژە لەگەڵ ئەو کەسانەی لەو بوارەدا پسپۆرییان هەیە.
 
رووداو پرسیاری ئەوەی لە د. رێواز فایەق کرد، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی وەک باوکیان دەخوێننەوە و گرنگی بە خوێندنەوە دەدەن، لە وەڵامدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەگەڵ ئەواندا باسی کتێبیان نەکردووە و زانیاری لەمبارەیەوە نییە، بەڵام لەو بڕوایەدا نییە کە ئەوان وەک جەلال تاڵەبانی گرنگی بە کتێب بدەن و رەنگە هەل و مەرجەکە جیاواز بێت.
 
لەبارەی خوێندنەوەی بەرهەمە ئەدەبییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ژیانیدا تەنیا یەک رۆمانی خوێندووەتەوە، ئەویش رۆمانی "دایک"ـە و خوێنەرێکی باشی شیعریش نییە، رەنگە ئەمەش زۆر خراپ بێت، ئەگەر خوێنەری شیعر بووایە، رەنگە ئێستا گەنجتر دەرکەوتبایە. 
 
16یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، لەلایەن دەزگەی مەدا بۆ میدیا، رۆشنبیری و هونەر بە هاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان رێکخراوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ سەلیم سالم، هونەرمەندی عێراقی

سەلیم سالم: هەولێر سەقامگیرە و مرۆڤ تێیدا ئازادە

بەشێک لە هونەرمەندانی عێراق ئێستا لە هەولێر نیشتەجێن، جگە لە گێڕانی ئاهەنگ، کارە هونەرییەکانیشیان لێرە ئەنجام دەدەن. سەلیم سالم، هونەرمەندێکی گەنجی عێراقییە و بەم دواییە گۆرانییەکی نوێی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، بەتایبەتیش لە نێو کورددا. ئەو دەڵێت، هەولێر ئارامە و مرۆڤ تێیدا ئازادە، لە هەولێر هەستی نەکردووە لە وڵاتێکی عەرەبییە. ئەو گۆرانیبێژە لە 2023 لە ئاهەنگێکی تایبەتەدا لە دەرەوەی عێراق داوای لێکراوە گۆرانی لەبارەی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق بڵێت، ئەویش گۆرانی گوتووە و بەهۆیەوەی رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە و دەڵێت، نەیزانیوە بە یاسا قەدەخکراوە، هەروەها ئەو خۆی بە لایەنگری بەعس نازانێت و دوو خاڵی لەسەردەمی بەعسدا لەسێدارە دراون. نالین حەسەن، پێشکێشکاری رووداو، هەڤپەیڤینێکی کورتی لەگەڵدا ئەنجامداوە.