رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوێت کۆبووەوە. لە وەڵامی پرسیاری تۆری میدیایی رووداودا وەزیری دەرەوەی کوێت دەڵێ کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان "زۆر زۆر باش" بووە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کاردەکەن بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان کوێت و هەولێر.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 18-2-2023 لە میونشن لەگەڵ سالم عەبدوڵڵا جابر، وەزیری دەرەوەی کوێت کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری دەرەوەی کوێت وەڵامی پرسیارەکانی ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد پەیوەندی نێوان "کوێت و کوردستان بەهێز و مێژوویین".
وەزیری دەرەوەی کوێت هەر لە وەڵامی رووداودا گوتی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا بۆ پەرەدان بەو پەیوەندییانەی لەنێوان کوێت و هەولێردا هەن.
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە میونشن و لەو کاتەوە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان و شاندی پەرلەمان هەبووە.
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوێت:
رووداو: کۆبوونەوەکەتان لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی چۆن بوو؟
وەزیری دەرەوەی کوێت: شەرەفمەند بووم بەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و ئاڵوگۆڕێکی زۆر زۆر باش بوو. پەیوەندییەکان لەنێوان کوێت و کوردستان بەهێز و مێژوویین. شەرەفمەندبووین بە سەردانەکە. جارێکی دیکە دەڵێم، گفتوگۆکە زۆر باش و ئەرێنی بوو. خۆشحاڵ بووم بە بینینی.
رووداو: پەیوەندی نێوان کوێت و سەرکردایەتی کورد دێرینە، بەڵام بۆچی ئەم پەیوەندییە وەستاوە و پێشناکەوێت؟
وەزیری دەرەوەی کوێت: لەگەڵ سەرۆک بارزانی بڕیارمدا کە کاردەکەین بۆ پەرەدان بەو پەیوەندییانە. هەوڵی زیاتریش دەدەین بۆئەوەی دڵنیابین کە ئەو پەیوەندییە بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا "ههردوولا داكۆكييان له برهودان به پهيوهندييهكانى كوێت لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان كردهوه، ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى پێكهوهكاركردن و لێكگهيشتنى وڵاتانى ناوچهكه بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى و چارهسهركردنى ئاشتيانهى كێشهكان".
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی کوێت لە کۆبوونەوەکەیاندا لە میونشن، دۆخى سياسى و ئابوورى و ئهمنيى عێراقيان تاوتوێ كرد و وهزيرى دهرهوهى كوێت، پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان و چارهسهركردنى كێشهكانى نێوانيان و فهراههمبوونى سهقامگيرى و خۆشگوزهرانى بۆ عێراق، دووپات كردهوه.
پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهل وڵاتانى دراوسێ، دوايين پێشهاتهكانى سووريا و ناوچهكه بهگشتى، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە گەورەترین کۆنفرانسی ئاشتی لە جیهان دادەنرێت، کە تێیدا زیاتر لە 40 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 90 وەزیری بەرگری و دەرەوەی وڵاتان لە ئەوروپا، ئەمریکا، ئاسیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین بەشدارن. کۆنفرانسەکە لە 17ـی شوبات دەستیپێکرد و تاوەکو 19ـی شوبات بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ