محەممەدی حاجی مەحموود: زۆر پێویستە کاک مەسعود بۆ دوو ساڵی دیکە بمێنێتەوە
رووداو- سلێمانی
محەممەدی حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆشیالیست-دیموكراتی كوردستان، قسەی خۆی لەسەر رەوشی ئەمڕۆی كوردستان هەیە و دەڵێت دەبێ هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێ. چونكە هەڵبژاردنی پێشوەخت ساڵێكی دەوێ و ئەو ماوەیە تاراددەیەك دۆخەكە هێوردەبێتەوە. بە بڕوای محەممەدی حاجی مەحموود، چارەسەری ئەو دۆخە تەنیا لەلای پارتی و یەكێتییە "چونكە ئەوان خاوەنی هێز و ئاسایش و پێشمەرگەن". كاكەحەمە لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) هۆشداریدەدات لە سەرهەڵدانەوەی دوو ئیدارەیی و دەڵێت "ئەگەر ئەمە رووبدات، داعش زۆر بەئاسانی دێتە كوردستان".
رووداو: دۆخی سیاسی و گفتوگۆ سیاسییەكانی دەرەوەی پەرلەمان، گەیشتوونەتە بنبەست؟
محەممەدی حاجی مەحموود: بەڵێ، گەیشتوونەتە بنبەست. دیمەنەكان وا دەردەكەون کە كەس بەقسەی كەس رازی نییە. تەنانەت كەس بە نێوبژیوانیی كەسیش رازی نییە. كەس خوازیاری ئەوە نەبوو كە ئێستا دەیبینین، بەڵام بەداخەوە وا دەبینین شتەكان لە گرێژنە دەرچوون. دەبێ هەموو لایەنەكان هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
رووداو: ئێوەش پڕۆژەتان خستەڕوو، داوای چیتان كرد؟
محەممەدی حاجی مەحموود: ئێمە 3 خاڵمان باسكرد، خولاسەی پێشنیازەكان بەگشتی لای ئێمە گونجاو بوون، بەڵام ئێمە داوامانكردووە سازانی هەمەلایەنە بكرێ، كاتی خۆی 5 حیزبەكە رێككەوتوون لەسەر ئەوەی بۆ پرسەكان رێكبكەون و هەموو شتێك لەو پێنج حیزبەدا كۆكراوەتەوە، دواتر بینیمان دۆخەكە چووە كەناری نائارامی، بۆیە هەموو جۆرە قۆرخكردنێك ئەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە.
رووداو: واتە رێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت، قۆرخكردن بوو؟
محەممەدی حاجی مەحموود: بەڵێ، ئەوە قۆرخكردنی دەسەڵاتەكانی نەوت و داهات و پەرلەمان و پۆستەكانی دیكەی نێو حكومەت بوو كە هیچیان بۆ لایەنەكانی دیكە نەهێشتەوە و میللەتیان تووشی قەیران كرد. ئینجا با من باسی خاڵەكانی دیكەی پڕۆژەكەمان بكەم، هەروەها داوامانكردووە ئەگەر سازان ناكرێ، با سیستمی حوكمڕانی بدەنە دەست خەڵك، خەڵك دەنگبدات ئاخۆ سیستمەكە چۆن بێت. ئەگەر ئەوەش ناكەن، فەرموو با رایبگەیێنن كە هەڵبژاردنی پێشوەخت بكەن. بەبڕوای من هەڵبژاردنی پێشوەخت لانیكەم ساڵێك زیاتری پێویستە و لەو ماوەیەدا هەندێك دۆخەكە ئارامدەبێتەوە. ئێستا دۆخەكە تا دێ بەرەو ئاڵۆزتربوون دەڕوات، هەموو لایەك شمشێریان دەرهێناوە و خستویانەتە سەرشانیان، كەس بیر لە داعش و شەڕی توركیا و بۆردومانەكانی توركیا و پرسە چارەنووسسازەكانی دیكە ناكاتەوە. كەس بیر لە قەیرانی دارایی و كێشەی ئابووری و كێشەكانی دیكە ناكاتەوە.
ئێستا دۆخەكە بە بنبەست گەیشتووە و چارەسەر لەلای یەكێتی و پارتییە. ئەگەر پارتی و یەكێتی بگەنە ئەنجام، دۆخەكە چارەسەردەبێ. چونكە ئەو دوو لایەنە هێز و پێشمەرگە و ئاسایشیان هەیە و ئەوكات ئەوان دەتوانن لایەنەكانی دیكە بڕواپێبهێنن كە رێكبكەون یان ناچاریانبكەن. بەبڕوای من چارەسەر تەنیا بەو دوو لایەنە دەكرێ.
رووداو: بەڵام لەدوای پڕۆژەكەی د.بەرهەم ساڵح، دەركەوت ئێستا یەكێتی نیشتمانی بووەتە دوو بەش بۆ ئەو كێشەیە، بەشێك لە سەركردەكانی لەگەڵ گۆڕان پێداگیری لە پڕۆژەكەی پەرلەمان دەكەن و بەشێكیشیان جەخت لە سازان دەكەنەوە؟
محەممەدی حاجی مەحموود: راستە لەناو یەكێتی دۆخەكە وایە، كاك كۆسرەت جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی راوبۆچوونی خۆی هەیە و پشتیوانی لە پرۆژەكەی كاك بەرهەم دەكات، هێشتا راگۆڕینەوە و پەیوەندی هەیە و ئومێددەكەم نەگاتە دۆخی مەترسیدار.
رووداو : دەتوانی وێنای بكەی دوای 20ی ئاب چی روودەدات؟
محەممەدی حاجی مەحموود: هەموو رووداوەكان پەیوەندیی بە پارتی و یەكێتییەوە هەیە. ئەگەر ئەو دوو لایەنە بگەنە ئەنجام، ئەوە باشە. ئەگەرنا ئەنجامێكی خراپ لەپێشمانەوەیە و دوو ئیدارەیی قسەیەكی دیكەیە.
رووداو: بڕیاردان لە دوو ئیدارەیی هەروا ئاسانە؟
محەممەدی حاجی مەحموود: ئاسان نییە، بەڵام كە واقیعەكە سەپاندی بەسەرتدا چیدەكەیت؟ ئەنجامەكە روونە كە دوای لێكترازان دوو ئیدارەیی دێتە پێشەوە.
رووداو: دەركەوت لە ساتە هەستیارەكاندا ئەمریكی و بەریتانییەكان بێدەنگی هەڵدەبژێرن؟ ئایا ئەوان رۆڵیان نییە؟
محەممەدی حاجی مەحموود: لە زووەوە گوتوومانە ئەمریكا سەربەخۆیی ناخاتە سەر سینی بۆ كورد. چارەسەری كێشە نێوخۆییەكانیشی ناكات. ئەوە سەركردەكانی كورد خۆیانن كە نابێ بهێڵن مەترسی لەسەر دەستكەوتەكان دروستببێ. ئەمریكا تەنیا لەدوای بەرژەوەندیی خۆی دەكەوێت و میللەتێك خۆی هەست بە چارەنووس و كێشەكانی خۆی نەكات، نابێ چاوەڕێی ئەمریكا بێت.
رووداو: داعش دڵخۆشە بەو دۆخەی لە كوردستان دروستبووە؟ ئایا ئەوان بۆ هەل دەگەڕێن؟
دووئیدارەیی دروستبێتەوە، داعش دێتە كوردستان
محەممەدی حاجی مەحموود: ئەگەر خوانەخواستە دوو ئیدارەیی دروست ببێ، ئەوە بێگومان هەلێكی باشە بۆ داعش، چونكە ئەوكات بەرەكانی جەنگیش دەبنە دوو بەش. تاوەكو ئێستا پێشمەرگەی پارتی و یەكێتی جیاوازن و هێزەكان حیزبین و پارتی و یەكێتی سەرپەرشتییان دەكەن. ئەوان ئەوكات ئاسانتر دەتوانن بێنە كوردستان و هێزی پێشمەرگەش ئەو هێز و كاریگەرییەی ئێستای نامێنێ.
رووداو: كەوایە سەركردەكانی كورد ئەو هەلە لەدەستدەدەن؟
محەممەدی حاجی مەحموود: پێشتر گوتم واقیعەكە ئەوە دەسەپێنێ. دەبێتە دوو جەبهە و دوو هێزی جیاواز و ئەوكات كورد هێزی جارانی نامێنێ بەرامبەر داعش.
رووداو: بەبڕوای تۆ بارزانی لە دوا ساتەكاندا چیدەكات؟
پەیامەکەی بارزانی هەنگاوی باش بوو بەرەو پێشەوە
محەممەدی حاجی مەحموود: جارێ بارزانی پەیامێكی داوە و داوای لە هەموو حیزبەكان كردووە و بە روونی پێیگوتوون كۆببنەوە و بڕیارێك بدەن. وایدەبینم بارزانی هەنگاوی بەرەوپێشەوە ناوە و كاردەكات. ماوەتەوە سەر لایەنەكان، ئایا ئەوان بەدەم بانگەوازەكەوە دەچن یان نا.
رووداو: دوای 20ی ئاب چی روودەدات، كاتێك قسەیەكی دیكە ئەوەیە كە سەرۆكی پەرلەمان بەشێوەی كاتی جێگای سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟
سەرۆكی پەرلەمان جێگای سەرۆكی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە
محەممەدی حاجی مەحموود: بڕوام نییە سەرۆكی پەرلەمان جێگای سەرۆكی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و شتی وا نابێ، بەڵام رەنگە دۆخەكە بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوامبێ و كارەكان وەك خۆی دەڕوات تاوەكو ئەوكاتەی دەگەنە چارەسەرێك.
رووداو: بزووتنەوەی گۆڕان پێداگیری لەسەر پرۆژەكەی دەكات و یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامیش چاویان لە هەڵوێستی گۆڕانە، پارتیش پێداگیری لەسەر هەڵوێستی خۆی دەكات، كەواتە تۆ لەم دۆخە تەنگەبەرەدا هێشتا ئومێد دەكەی سازان بێتە ئاراوە؟
محەممەدی حاجی مەحموود: مەرج نییە هەموو لایەنەكان بمێننەوە، گۆڕان لە رای خۆی بەردەوام دەبێ، هەرچەندە نازانم كاتی خۆی گۆڕان و پارتی چۆن رێككەوتوون و لەسەرچی رێككەوتوون، بەڵام سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوایكردووە لایەنەكان كۆببنەوە و حیزبەكان رووبەروو قسەی خۆیان بكەن.
رووداو : بۆ مەگەر حیزبەكان پێشتر كۆبوونەوەیان نەكرد، ئێستا ئەم كۆبوونەوەیە چی سەوز دەكات؟
كۆبوونەوەی ئەمجارەی لایەنەكان بەرهەمی دەبێت
محەممەدی حاجی مەحموود: كۆبوونەوەی ئەمجارە جیاواز دەبێ، چونكە گەیشتووەتە قۆناخێكی هەستیار و ئەگەر بیانەوێ چارەسەری دەكەن. بڕواموایە كۆبوونەوەی ئەمجارەی لایەنەكان بەرهەمی دەبێت.
رووداو: دوایین هەوڵی نێوبژیوانی چییە ؟
محەممەدی حاجی مەحموود: ئێستاش قسە لەسەر پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵح دەكرێ، چونكە وەك گوتم كاك كۆسرەت پشتیوانیی دەكات و ئەوان هەردووكیان جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتین. بەڵام لەوانەیە سیغەی پڕۆژەكە هەندێك دەستكاریی بكرێت و كە شتێك هاتە پێشەوە و گونجاو بوو، دەبێ هەنگاوی خێری بۆ بنرێ.
رووداو: وڵاتانی دراوسێ رۆڵیان لە گەورەكردنی ئەم پرسەدا هەیە؟
محەممەدی حاجی مەحموود: نازانم بە دیاریكراوی باسی كام وڵات بكەم، بەڵام ئەوەی گرنگە ئێمە باسی بكەین ئەوەیە كە كورد خۆی ئەسڵی مەسەلەكەیە و خۆی قەیرانساز و هەرخۆشی چارەسەرسازی مەسەلەكانە. من بڕواموایە دەبێ كورد خۆی حەكیمی دەردەكانی خۆی بێت.
رووداو: بۆچوونێكیش هەیە دەڵێ بارزانی دەیتوانی مێژوویەكی گەورە بۆخۆی دروستبكات، دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت؟ ئایا بارزانی ئەو هەلەی لەدەستچووە؟
محەممەدی حاجی مەحموود: من ئەوە بۆ رای كاك مەسعود خۆی دەگێڕمەوە، بەڵام لەم حاڵەتەی ئێستا لەبیری نەكەیت ئێمە لەشەڕداین و كێشەی زۆرمان هەیە و توركیا هێرشدەكات و بریندارەكانی زارگەلی هێشتا خوێنیان لێدەچۆڕێ. پێویستە و زۆر پێویستە كاك مەسعود بۆ دووساڵی دیكە بمێنێتەوە، ئێ خۆ دوو ساڵ زۆریش نییە ئەگەر لایەنەكان بیانەوێ رێكبكەون.
رووداو: بەغدا و بەتایبەتی لایەنی شیعە ئاسوودە دەردەكەون، دەبینن كورد لەنێوخۆیدا ئاڵۆزكاوە؟
بەغدا زۆر مورتاحە بەو دۆخەی كوردستان
محەممەدی حاجی مەحموود: بێگومان بەغدا زۆر مورتاحە بەو دۆخەی كوردستان، من گومانم لەو چاكسازییەش هەیە و وای دەبینم ئەوە هەلێكە بەغدا بەهەندی وەرگرتووە بۆ تەسفییاتی هەندێك لەنەتەوەكان، چونكە لەم كاتەدا دەزانێ كورد كێشەی نێوخۆیی هەیە و ناپەرژێتە سەر ئەوەی بڵێ وامەكە.
جا بۆ گلەیی بكەین، ئەی راگەیاندنەكانی خۆمان؟ بۆ ئێستا كەس باسی بەرەكانی جەنگی داعش و پێشمەرگە دەكات؟ كەس باسی ئەوە دەكات كە ئێستا رۆژانە چەند ساروخ دراوە لە پێشمەرگە، كەس باسی چەكی كیمیاوی دەكات كە لەپێشمەرگە دەدرێ؟ ئەی كەس باسی برسێتی و نەبوونی و بێ مووچەیی و گەرما دەكات؟
رووداو: بۆ پارتی تەنیا كەوتووە؟ ئایا ئەو تەنیاییە بەرهەمی هەڵەی خۆیەتی؟
پارتی لەم كابینەیەدا هەڵەی زۆركرد
محەممەدی حاجی مەحموود: پارتی لە كابینەی هەشتەمدا هەڵەی زۆركردووە، نەیتوانی بەرامبەرەكانی بەباشی بخوێنێتەوە. نەیتوانی كێشەكان چارەسەر بكات، تەنانەت ئێستا هەموو شەڕەكە ئاڵاوەتە ملی كاك
بارزانی باجی سیاسەتی هەڵەی پارتی دەدات
مەسعود و ئەو باجەكەی دەدات. بارزانی لەم شەڕەدا بووەتە ئامانج و یەخەی ئەوی گرتووە، بێگومان ئەویش سیاسەتی هەڵەی پارتی.