سەرۆکشارەوانیی ناشڤیڵی ئەمریکا: زۆر دڵخۆشم بە دەستەخوشکبوونی ناشڤیڵ و هەولێر

15-12-2022
دیار کوردە @diyarkurda
جۆن کووپەر، سەرۆکشارەوانیی ناشڤیڵ
جۆن کووپەر، سەرۆکشارەوانیی ناشڤیڵ
A+ A-
 
رووداو - ناشڤیڵ
 
سەرۆکی شارەوانیی ناشڤیڵ لەسەر بەدەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤیڵ دەڵێت، زۆر دڵخۆشە و گرنگە ئەو دەستەخوشکییە ببێتە پەیوەندییەکی فەرمی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
 
جۆن کووپەر، سەرۆکشارەوانیی ناشڤیڵ بە رووداوی راگەیاند، "زۆر دڵخۆش دەبین بە ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی و کولتووری، ئێمە 20 زانکۆ و کۆلێژمان لێرە لە ناشڤیڵ هەیە، بۆیە خۆشحاڵ دەبین ئەگەر خوێندکاری کوردمان هەبێت."
 
رووداو: تاوەکو چەند گەشبینیت بە دەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤیڵ؟
 
جۆن کووپەر: زۆر گەشبینم، من گەشبین و دڵخۆشم، ناشڤیڵ ئەوە دەکات کە لە توانایدایە تاوەکو بتوانێت شیاوی بوون بە دەستەخوشکی هەولێر بێت، ئەمە زۆر گرنگە بۆ کۆمەڵگەی کوردیی ئەمریکی لێرە لە ناشڤیڵ، بۆیەش گرنگە کە دەستەخوشکییەکە ببێتە پەیوەندییەکی فەرمی لەگەڵ کوردستان، هەروەها من سوپاسگوزارم کە بەشداریی کوردستان وایکردووە ناشڤیڵ شارێکی باشتر بێت. خواردنی باشتر، میوزیکی باشتر و کولتووری باشتری هەبێت و ئەمەش هاوبەشییەکی مەزنە.
 
رووداو: ناشڤیڵ دەیەوێت چی لە هەولێرەوە دەستبکەوێت؟
 
جۆن کووپەر: بەڵێ، ئاڵوگۆڕ، بەرەوپێشچوون، دەمانەوێت خوێندکارمان هەبێت، بەشداریی میوزیکی، بەر لە ئێستا ڤیدیۆیەکی زۆر نایابی شارەکەمان بینی، ئەو دیمەنانە بە روونی نیشانی دەدەن کە شوێنێکی جوان و سەرنجڕاکێشە، لەڕاستیشدا چاوم لە پێشوازیکردنە لەوێ، چونکە دەستەخوشکیمان وادەکات هەموو کەسێک بیەوێت سەردانی بکات.
 
رووداو: دواین پرسیار، ناشڤیڵ دوای ئەوەی بە فەرمی بووە دەستەخوشکی هەولێر، چی پێشکێش دەکات؟
 
جۆن کووپەر: ئێمە زۆر دڵخۆش دەبین بە ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی و کولتووری، ئێمە 20 زانکۆ و کۆلێژمان لێرە لە ناشڤیڵ هەیە، بۆیە خۆشحاڵ دەبین ئەگەر خوێندکاری کوردمان هەبێت، هەروەها لە سیستمی ئامادەییش، هەروەها لە هێزی کار و پەرەدان بە هێزی کار، تاوەکو ئاڵوگۆڕی هێزی کار و کولتووریشمان هەبێت، ئەمەش هاوبەشییەکی سەرکەوتووە کە بۆ ماوەی پازدە ساڵە لەنێوان کورد و ئەمریکا لە ناشڤیڵ هەیە، با ئەمە بنیادبنێین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ سەلیم سالم، هونەرمەندی عێراقی

سەلیم سالم: هەولێر سەقامگیرە و مرۆڤ تێیدا ئازادە

بەشێک لە هونەرمەندانی عێراق ئێستا لە هەولێر نیشتەجێن، جگە لە گێڕانی ئاهەنگ، کارە هونەرییەکانیشیان لێرە ئەنجام دەدەن. سەلیم سالم، هونەرمەندێکی گەنجی عێراقییە و بەم دواییە گۆرانییەکی نوێی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، بەتایبەتیش لە نێو کورددا. ئەو دەڵێت، هەولێر ئارامە و مرۆڤ تێیدا ئازادە، لە هەولێر هەستی نەکردووە لە وڵاتێکی عەرەبییە. ئەو گۆرانیبێژە لە 2023 لە ئاهەنگێکی تایبەتەدا لە دەرەوەی عێراق داوای لێکراوە گۆرانی لەبارەی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق بڵێت، ئەویش گۆرانی گوتووە و بەهۆیەوەی رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە و دەڵێت، نەیزانیوە بە یاسا قەدەخکراوە، هەروەها ئەو خۆی بە لایەنگری بەعس نازانێت و دوو خاڵی لەسەردەمی بەعسدا لەسێدارە دراون. نالین حەسەن، پێشکێشکاری رووداو، هەڤپەیڤینێکی کورتی لەگەڵدا ئەنجامداوە.