سەلیم سالم: هەولێر سەقامگیرە و مرۆڤ تێیدا ئازادە

04-07-2024
پەسار فایەق
هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ سەلیم سالم، هونەرمەندی عێراقی
هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ سەلیم سالم، هونەرمەندی عێراقی
نیشانەکردن سەلیم سالم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە هونەرمەندانی عێراق ئێستا لە هەولێر نیشتەجێن، جگە لە گێڕانی ئاهەنگ، کارە هونەرییەکانیشیان لێرە ئەنجام دەدەن. سەلیم سالم، هونەرمەندێکی گەنجی عێراقییە و بەم دواییە گۆرانییەکی نوێی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، بەتایبەتیش لە نێو کورددا. ئەو دەڵێت، هەولێر ئارامە و مرۆڤ تێیدا ئازادە، لە هەولێر هەستی نەکردووە لە وڵاتێکی عەرەبییە.

ئەو گۆرانیبێژە لە 2023 لە ئاهەنگێکی تایبەتەدا لە دەرەوەی عێراق داوای لێکراوە گۆرانی لەبارەی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق بڵێت، ئەویش گۆرانی گوتووە و بەهۆیەوەی رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە و دەڵێت، نەیزانیوە بە یاسا قەدەخکراوە، هەروەها ئەو خۆی بە لایەنگری بەعس نازانێت و دوو خاڵی لەسەردەمی بەعسدا لەسێدارە دراون. نالین حەسەن، پێشکێشکاری رووداو، هەڤپەیڤینێکی کورتی لەگەڵدا ئەنجامداوە.
 
دەقی هەڤپەیڤینەکە:
 
رووداو: ئەوکاتەت باش
 
سەلیم سالم: سوپاس بۆ ئەو میواندارییە و ئەو پێشەکییە جوانە و پەنا بەخوا کەسێکی رۆح سووک دەبم لەگەڵ ئێوە. 
 
رووداو: "حتە"؟
 
سەلیم سالم: کام "حتە"؟
 
رووداو: ئەو "حتە"یە چییە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە؟ پێشبینی ئەوەت کردبوو؟ 
 
سەلیم سالم: راستیت دەیەوێت، نەخێر. 
 
رووداو: بۆ چی؟
 
سەلیم سالم: دەکرێت پێشبینی ئەوەم بە رێژەیەکی سادەم کردبێت، بۆ نموونە بڵێین 25٪ و لە نێو عەرەبدا سەرکەوتوو بێت، بەڵام لەلای کوردەکان زیاتر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
رووداو: بە رای تۆ هۆکارەکەی چی بوو؟
 
سەلیم سالم: بە بڕوای من هۆکارەکەی ئەوەبوو کە نیەتم پاک بوو. بە کوردی گۆرانیم گوت و مانایم نەزانی....
 
رووداو: مانای وشەکانی نازانیت کە لە گۆرانییەکەدا گوتووتە؟
 
سەلیم سالم: بێگومان زانیم لە رێگەی شاعیر و ئەو کوردەی کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردبوو، بۆیان شیکردمەوە مانای چییە، بەڵام ئەوەی نووسرابوو و بیستم، نەمزانی مانای چییە. من بە کوردی قسە ناکەم و بەو هیوایەم بتوانم.
 
رووداو: بەڵام بەشێوەیەکی زۆر جوان دەرتبڕیوە.. بەڕاستی.
 
سەلیم سالم: سوپاس بۆ خودا ئەمە گرنگترین شتە، من لەوە دەترسام رەخنەم لێبگرن کە جوان دەرم نەبڕیبێت.
 
رووداو: ئامانج چی بوو یاخود بیرۆکەی لە چییەوە هات، بیرۆکەی "حتە" و ئاوێتەکردن لە نێوان دوو زمانەکە؟
 
سەلیم سالم: پێمگوتی ئێمە بەشێوەی تیم کاردەکەین، من و دابەشکاری میوزیک و شاعیر و بەڕێوەبەری کارەکانم بەشێوەی تیم کار دەکەین. بیرۆکەکە ئەوە بوو کە گۆرانییەکە.... ئەوەی من لەگەڵ خۆمدا کردم، بیرۆکەکە ئەوە بوو کە یەکڕیزی لە نێوان کۆمەڵگەی عێراقی دروست بکەین، جیاوازی لە نێوان کورد و عەرب نییە، بۆچی عەرەبێک گوێ لە کوردی ناگرێت و بۆچی کوردێک گوێ لە عەرەبی ناگرێت. جوانە تۆ یەکڕیزی دروست بکەیت. لە رێگەی گۆرانییەوە، عەرەبێک کە کوردی تێناگات گوێ لە کوردی بگرێت، کوردێک کە عەرەبی تێناگات، گوێ لە عەرەبی بگرێت. من لێرەدا هەستم کرد پەیامەکەم بە جوانی گەیشتووە و سوپاس بۆ خوا.
 
رووداو: راهێنانت لەسەر وشەکان چەندی خایاند؟ چەند رۆژ؟ یان چەند کاژێر؟
 
سەلیم سالم: راهێنانم نەکرد.
 
رووداو: راهێنانت نەکرد.
 
سەلیم سالم: وشە کوردییەکان؟ راهێنانم نەکرد. پێمگوتی ئەو گەنجانەی لەگەڵمن، دابەشکاری میوزیکەکە کوردە، شاعیریش بە هەمان شێوە دەتوانێت بە کوردی قسە بکات، بەڕێوەبەری کارەکانیشم. هاوکارییان کردم. من چووم بۆ ئەوەی گۆرانییەکی دیکە تۆمار بکەم... من چووم گۆرانییەکی دیکە تۆمار بکەم. گوتیان ئەوەیان تۆمار بکە. ئەوان یەکسەر تێکستەکەیان نووسی و تۆمارکردنی بە خێرایی کرا. بەڵام من رۆحی دابەشکاری میوزیک و شاعیرم دەرهێنا.
 
رووداو: لە وێنەگرتندا، سەیر ئەوەیە ژمارەیەک منداڵ لە دەورووبەرتن، تۆش بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش و سەمایەکی سەرنجڕاکێش. بیرۆکەکە چییە یاخود پەیامەکەی چییە؟
 
سەلیم سالم: ئامانج ئەوەیە. من لە زۆربەی گۆرانییەکانم ئەگەر سەیریان بکەیت، رستە میوزیکییەکان و وشەکان، زیاتر ئاراستەی.... چۆن پێت بڵێم، توێژی منداڵان دەکرێت. ئەمانە....   
 
رووداو: بۆچی
 
سەلیم سالم: سەبارەت بە خۆم زۆر هۆگری منداڵانم و لە ژیانی ئاساییمدا تا ئەوپەڕی منداڵم زۆر خۆشدەوێن. منداڵم زۆر خۆشدەوێن. ئێستاش لەو ماوەیەدا، گۆرانیبێژی تایبەت بە منداڵانم نەبینی.
پێشتر هەبوو، بەڵام رۆیشتن، ئەوی مرد مرد، ئەوەی وازی لە هونەر هێنا وازی هێنا، بەڵام منداڵان هونەرمەندیان نییە روویان تێبکات. من حەزم کرد گۆرانی بۆ منداڵان بڵێم. منداڵ کە ئێستا بە دەستی دێنیت و ئێستا خۆشیبوێیت، تەمنێک وەک هەوادارت دەمێنێتەوە. فانت دەبێت.
 
رووداو: راستە
 
سەلیم سالم: ئەوە منم بە نیەتێکی پاکەوە دەمەوێت شتێک بۆ منداڵان بکەم.
 
رووداو: بەڕێز سەلیم گوێ لە گۆرانی کوردی دەگریت؟ 
 
سەلیم سالم: کوردی؟
 
رووداو: بە راستی، بەڵێ گوێی لێدەگرم، زۆر گوێی لێدەگرم، بەڵام نازانم مانای چییە....
 
رووداو: کۆن یان نوێ؟
 
سەلیم سالم: بەپێی... بەڵام زیاتر نوێ. چونکە دەزانیت میکس و دابەشکردنیان روونترە، میوزیکی روونترە، پێشتر گۆرانییە کوردییەکان کەمێک ناوچەیی بوون، بۆیە تێی ناگەم و وەری ناگرم. با بڵێم ئەوەی دەیزانم، من لە منداڵیم گۆرانییەک هەبوو ناوی بەختیار ساڵح بوو. گوێم لە گۆرانییەک دەگرت، حەزم لێی بوو چونکە سەمائامێز بوو و گوێم لێدەگرت. دواتر هونەرمەندێک هەیە....
 
رووداو: کام گۆرانی؟
 
سەلیم سالم: نازانم بەڵام ....... ئاوایە، ئاوازکەی بەم شێوەیە. ئەوە سەبارەت بە بەختیار ساڵح، هەروەها گوێ لە عەزیز وەیسی دەگرم، خۆشمدەوێت. هەروەها ئەو دوو گەنجە، رۆمی و دووەمیان، ناویم بیرچووە.
 
رووداو: ئەلند، ئەلند حازم
 
سەلیم سالم: ئەلند حازم و رۆمی، سڵاوم بۆیان، سڵاوم بۆ هەموو ئەوانەی ناوینم هێنا. زۆر حەزم لە گۆرانییەکانیانە، حەزم لە شێوازیانە. 
 
رووداو: دەتوانی گۆرانییەکی کوردیمان بۆ بڵێیت؟
 
سەلیم سالم: لەبەرم نەکردووە، بەڵام کەمێکی، کێشەکە وشەکانە، ئاوازەکە ئامادەیە. بەڵام وشەکان. گۆرانییەکەی ئەلند و رۆمییە. گۆرانییەکیان هەیە...
گۆرانییەکی لەو شێوەیە دەزانم. هەروەها گۆرانییەکی دیکەیان هەیە. لە راستیدا ئاوازەکە ئامادەیە، بەڵام وشەکان بۆ من سەختە.
 
رووداو: وشەکان بۆ تۆ سەختە. راستە؟
 
 سەلیم سالم: وشەکان بۆ من سەختە، ئەوە کێشەکەیە.  
 
رووداو: وشەکان بۆ تۆ سەختە؟
 
سەلیم سالم: هیوادارم لە ماوەی داهاتوودا کار لەسەر ئەو شتە بکەم، هەوڵی زیاتر دەدەم بۆ ئەوەی فێری زمانی کوردی ببم، زۆر گرنگە. لەو زمانانەیە، زمان یاخود با بڵێن لەو زاراوانەیە کە زۆر شانازی پێوە دەکەم. ئەمە شتێکی عێراقییە و دەبێت فێری ببم. 
 
رووداو: پڕۆژە یان بیرۆکەت هەیە بۆ گوتنی گۆرانییەکی کوردی؟ تەنیا بە زمانی کوردی؟
 
سەلیم سالم: زمانی کوردی؟
 
رووداو: بەڵێ
 
سەلیم سالم: تا رادەیەک. نامەوێت هەموو بیرۆکەکانم بەدەستەوە بدەم، لە 90٪ هەیە.
 
رووداو: واتە بیرۆکەکە ئامادەیە؟
 
سەلیم سالم: بیرۆکەکە ئامادەیە و تەواوە، تەنیا جێبەجێکردنی ماوە. بە کوردییە و وێنەگرتنەکەی وەک ئەوە وایە کە وەک کوردێک دەمبینن.
 
رووداو: پەنا بەخوا
 
سەلیم سالم: بەڵێ
 
رووداو: بەڕێز سەلیم، پێشتر گۆرانیت بۆ سەدام گوتووە، روونکردنەوەشت لەبارەی مژارەکە دابوو کە ئەمە لە ئاهەنگێکی تایبەت و دەرەوەی عێراق بووە؟   
 
سەلیم سالم: ئەمە سوپرایزە بۆ من. باشە.
 
رووداو: سەلیم سالم ئامادەی گۆرانی بۆ هەر سەرۆکێک یان بەرپرسێک بڵێیت، ئەگەر لە ئاهەنگێکی تایبەت بێت؟ 
 
سەلیم سالم: لە ئاهەنگێکی تایبەتدا؟ نەک تەنیا سەلیم، واتە تەنیا من گۆرانیم نەگوتووە، زۆر هونەرمەندی دیکە لەمبارەیەوە گۆرانییان گوتووە. سوێند بە خوا کە گۆرانیم گوت، ئاگادار نەبووم یاساییەک هەیە رێگە بەو شتە نادات، واتە ئاهەنگێکی تایبەتە و داوایان لێکردم. 
 
ئەگەر سەیری ڤیدیۆکەش بکەیت دیارە من مەبەستم نەبووە بیڵێم، بەڵام ئەو داوای کرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر لەلای منەوە بۆ کەسانێک بوو، دوور لە یاسا و ئەو شتانە بێت، واتە هەست بەو شتانە نەکات، ئاساییە بۆ ئاسایی نییە.
 
رووداو: بۆ هەر کەسێک بێت؟
 
سەلیم سالم: ئەگەر لە رووی یاساکانەوە بێت، یاساکانی دەوڵەت؟ بۆچی گۆرانی نەڵێم، من هونەرمەندم و پێویستە گۆرانی بۆ هەموو کەسێک بڵێم.
 
ئەوەی روویدا، یەکەمیان بە راستی لە یاسا بێ ئاگا بووم، دووەمیان من بە حیزبی بەعس رانەگەیشتبووم، من پێیان رانەگەیشتبووم، بۆیە نازانم دۆخەکە چۆنە. سێیەمیان ئەوەبوو کە لە ئاهەنگێکی تایبەتدا داوام لێکرا، من نە سەر بە رژێمی پێشووم و لایەنگریان نیم و لە دووری ئەو چیرۆکانەم و من خۆم لەوە زەرەرمەندم، دوو خاڵم لە سێدارە دراون. واتە دوورم.
 
رووداو: تۆ وەک عێراقییەک رات لەبارەی بارودۆخی ئێستا عێراق چییە و پێویستی بە چییە؟
 
سەلیم سالم: دەترسم شتێک بڵێکم چونکە کەمێک تووندە، بەخوا بەو مانایە نییە، پێویستی بە رۆشنبیرییەکی رۆحییە بۆ کۆمەڵگە، رۆشنبیرییەکی رۆحی.
 
رووداو: واتە کۆمەڵگەی عێراقی لە رووی رۆشنبیری رۆحییەوە هەژارە؟
 
سەلیم سالم: رۆشنبیری رۆحی بە واتەی ئەوەیە بۆ هەندێک کەس، رێزگرتن بۆ بەرامبەر نییە، بۆ هەندێکیان رێزگرتن بۆ بەرامبەر نییە، ئەمە لە چی کەمە، نەبوونی رۆشنبیرییە کە رۆحییە، چونکە تۆ لەگەڵ خۆتدا کاتێک لەگەڵ خۆتدا ئاشت دەبیتەوە، رقت لە کەس نابێتەوە و هەموو پیکهاتەکانت خۆشدەوێت و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەت خۆشدەوێت، ئەمە پێویستی بە رۆشنبیرییەکی رۆحییە. 
 
رووداو: ئێستا لە هەرێمی کوردستانن؟
 
سەلیم سالم: من لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێم؟ 
 
رووداو: لە هەولێر نیشتەجێی؟
 
سەلیم سالم: بەڵێ
 
رووداو: چ شتێک هەیە لە هەولێر زۆر خۆشت بوێت؟
 
سەلیم سالم: سەقامگیری و ئاسایش و خەڵکیش کە تۆ چی دەکەیت، لە چوارچێوەی ئەوەی پەیوەندی بە یاسای دەوڵەتەوە نییە، رێگەیان پێداویت چی دەکەیت بیکەیت، تۆ ئازادی. 
 
رووداو: بە ئازادی؟
 
سەلیم سالم: ئازادی بە مانا، بە مانا و کردەوە. ئاسوودەم، سەقامگیری. هەروەها ئەو ئاوەدانییەی لێرە هەیە. بە راستی هەستم نەکرد لە دەوڵەتێکی عەرەبیم، بە راستی. ماشائەڵڵا زۆر جوان کاردەکەن. بۆ هەر شوێنێکی هەولێر دەچم جوانە، بێزار نابم.
 
رووداو: سەردانی شاری دیکەی کوردیت کردووە، واتە پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی؟  
 
سەلیم سالم: بەڵێ ئاهەنگم لە دهۆک کردووە و ئاهەنگێکم لە سلێمانی کردووە. بە گشتی بۆ هەموو هەرێم چوومە، تەنانەت چوومەتە زاخۆ. 
 
رووداو: 77 ملیۆن بینەر.
 
سەلیم سالم: سوپاس بۆ خودا. 
 
رووداو: دەزانیت لەبارەی چییەوە قسە دەکەم؟ 77 ملیۆن بینەر بۆ یەکێک لە گۆرانییەکانت "لما کحلتي العیون" بە رای تۆ هۆکاری ئەو هەموو بینەرە چییە؟ 
 
سەلیم سالم: "لما کحلتي العیون" بێگومان بەخشینێکە لەلای خودا و سەرکەوتنە، جەماوەریشم ئەو شتەیان خۆشدەوێت چونکە ئەمە لە راستگۆییەوەیە، راستگۆ بوومە و تایبەت نەبووە بە..... ئەگەر سەیری گۆرانییەکە بکەیت، هەست دەکەیت هەندێ کات ......
 
رووداو: لەو گۆرانیانەیە کە حەزم لێیەتی؟
 
سەلیم سالم: هەندێک جار هەست دەکەیت شیوەزاری عێراقییە، هەندێک جار ئاوازێکی مەغریبی تێدایە، هەندێک جار وشەکان لە سوورییەوە نزیکن. 
 
رووداو: دەمەوێت ئەو هەڤپەیڤینە بە گۆرانی "لما کحلتي العیون" کۆتایی پێبێنم؟
 
سەلیم سالم: "لما کحلتي العیون" 
 
رووداو: ئەڵڵا، دەنگێکی عێراقی رەسەن. دەنگێکی زۆر زۆر جوان، سوپاس. زۆر سوپاس بۆ تۆ. هونەرمەند و ئەستێرەیەکی عێراقی.
    
سەلیم سالم: سوپاس بۆ تۆ، زۆر سوپاس، بۆ ئەو میواندارییە، شانازییە بۆ من لەو کەناڵە بم.
 
رووداو: بەخێربێن. سوپاس بینەران کە لەگەڵمان بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە