خۆراکناسێک ناوی ئەو خۆراکانە ئاشکرادەکات کە تەمەن درێژدەکەن

31-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئەوین هیوا، خۆراکناس.
ئەوین هیوا، خۆراکناس.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

خۆراکناسێک رایدەگەیێنێت، بە خواردنی سەوزە و میوە دەکرێت تەمەن درێژبێت و جەستەیەکی تەندروست هەبێت کە لە بەساڵاچوونیشدا کەمتر تاک پەکی بکەوێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 31-12-2024 ئەوین هیوا، خۆراکناس بە رووداوی راگەیاند، سەوزە و میوەکان دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسێنەکان کە دژی شێرپەنجە کاردەکەن و هەوکردنیش کەمدەکەنەوە ئەمەش دەشێت هۆکارێک بێت بۆ تەمەندرێژی و باشتربوونی جەستە.
 
ئەوین هیوا، خۆراکناس دەڵێت: ئێستا بڵاوترین و باشترین رێژیمی خۆراکی کە پەیڕەودەکرێت و پەسندە لە جیهاندا، رێژیمی خۆراکیی مێدیتێریانە، کە بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوەکان دەدرێت و گۆشتی ماسی و مریشکیش لەبری گۆشتی سوور دەخورێت.
 
لەبارەی میوەخواردنەوە گوتی، پێویستە لەبری شیرینییەکان، میوە بخورێت بەتایبەت لە بەیانیان و دوای نیوەڕوان. هەروەها گوتیشی، خواردنی میوە لە شەودا باش نییە و هۆرمۆنەکان تێکدەدات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.