سەرۆک بارزانی: هیوادارم کەرتی تەندروستی وایلێبێت کە خەڵک بۆ چارەسەر نەچنە دەرەوە

31-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
سەرۆک بارزانی لە کاتی  پێشکێشکردنی گوتارەکەی لەنێو کۆنفرانسەکە.
سەرۆک بارزانی لە کاتی پێشکێشکردنی گوتارەکەی لەنێو کۆنفرانسەکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە هەولێر کۆنفرانسی پزیشکیی میزۆپۆتامیا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی دەستیپێکرد، سەرۆک بارزانی لە گوتەکەیدا ئاماژەی بە پێشکەوتنی زیاتری کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست کە کەرتی تەندروستی بەجۆرێکی لێبێت کە چیدیکە خەڵک بۆ چارەسەر نەچنە دەرەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-10-2024 سەرۆک بارزانی لەنێو کۆنگرەکە رایگەیاند: ''بوونی پزیشکان و زانایان سەرمایەیەکی گەورەیە بۆ میللەتی کورد و زانایەکی کورد لە هەر شوێنێکی جیهان نێوبانگی هەبێت، ئێمە شانازی پێوە دەکەین''.
 
سەرۆک بارزانی لەبارەی پلانی حکومەتی داهاتوو جەختی لە بنبڕکردن و قەدەخەکردنی مادەی هۆشبەر کردەوە و دەشڵێت: ''دەبێت کەرتی پەروەردە، تەندروستی، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بگەنە بەرزترین ئاست''.
 
کۆنگرەی پزیشکیی میزۆپۆتامیا بە بەشداری سەتان پزیشک کە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوەن بەشدارن و زیاتر لە 90 پزیشکیش لە دەرەوە وڵاتەوە هاتوون؛ پسپۆڕان توێژینەوە و نوێترین داهێنانەکانی بواری تەندروستییان باسدەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.