داهێنەری دڵی دەستکرد نوێترین پێشکەوتنی داهێنانەکەی ئاشکرادەکات

31-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. ئازاد نەجار.
د. ئازاد نەجار.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە دهۆک پەیمانگەیەکی نوێ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی بە ناوی 'نوێگەری و داهێنان' کرایەوە، بە گوتەی سەرۆکی بەشەکە، ئامانجیانە داهێنەران کۆبکەنەوە و پاڵپشتیی تواناکانیان بکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-10-2024 د. ئازاد نەجار، دامەزرێنەری پەیمانگەی 'نوێگەری و داهێنان' لە زانکۆکە بە رووداوی راگەیاند، دەمانەوێت هەر کەسێک داهێنان یاخود پێشکەوتنێکی پزیشکی و تەندروستی کردووە بێن و ناویان تۆماربکەن.
 
د. ئازاد نەجار کە خۆی داهێنەری دڵی دەستکردە لەبارەیەوە دەڵێت: قۆناخ بە قۆناخ لە بەرەوپێشچوونە و نزیکین لە بەکارهێنانی لەسەر ئاژەڵ.
 
ئەو پسپۆڕە گوتی، دوای تاقیکردنەوەی دڵەکە لەسەر ئاژەڵ، لە قۆناخی سەرەتادا بۆ پێنج کەس دڵە دەستکردەکە بەکاردەهێنین و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.