رووداو – تەندروستی
ئەکادیمیایەکی ئەمریکی هۆشداری دەدات، ختووکەدانی منداڵ دەشێت ببێتەهۆی وەستانی هەناسەدانی منداڵەکە و ببێتەهۆی مردنی.
ئەکادیمیای ئەمریکیی منداڵان AAP رایدەگەیێنێت، منداڵ لەکاتی نانخواردندا بەهیچ شێوەیەک ختووکەی نەدرێت، چونکە دەشێت خۆراک لە قوڕگی گیربێت. ئەوەش دەخاتەڕوو کە زێدەڕۆیی ختووکەدانی منداڵ، ئەگەری پەککەوتنی ماسوولکەکانی زیاددەکات و تووشی ئیفلیجیان دەکات.
هەر بۆیە ئەکادیمیاکە روونی دەکاتەوە، ختووکەدانی منداڵ سنووردار بێت و دووربکەونەوە لە ختووکەدان لەکاتی نانخواردن.
بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا پێکەنین [نەک ختووکەدان] دەشێت ئەم سوودانەی هەبێت؛
- یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازار
- باشترکردنی تەندروستیی دڵ
- بەهێزکردنی بەرگریی جەستە
- کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ
- باشترکردنی توانای فێربوون و یادگە
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ