توێژینەوەیەک: زۆرخۆری زیان بە جگەر دەگەیێنێت

31-01-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرخۆری زیان بە جگەر دەگەیێنێت.


توێژینەوەیەکە لەلایەن پزیشکانی زانکۆی میسۆری لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و تێیدا باس لە زیانەکانی زۆرخۆری و زۆر خواردنەوەی کحول بە تایبەت لە بۆنەکدا لەسەر جگەر دەکات.

د. ئێلیزابێت پارکس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە ئەوانەی لە بۆنەکاندا زۆر خۆراک و خواردنەوە کحولییەکان دەخۆن، زیانێکی زیاتر بە جگەریان دەگات، چونکە لەوانەیە بڕێکی زۆری کاربۆهێدرات و خۆراکە ناتەندروستەکان بخورێن.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە، تەنانەت لەهەندێک بەشداربووی توێژینەوەکەدا کاربۆهێدراتەکان زیاتر لە کحول کاریگەرییان لەسەر جگەر هەبووە.

پزیشکانی ئەمریکی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێن، زۆر خواردنەوەی کحول و زۆر خۆری لە بۆنەکاندا دەبنەهۆی ئەوەی چەورییەکی زیاتر لەسەر جگەر بنیشێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە