پسپۆڕێکی خۆراک: خواردنی سەروپێ لە بەیانیاندا هۆکارێکی قەڵەوییە

30-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی خۆراک و تەمەندرێژی لەبارەی سەروپێوە دەڵێت، باشترە سەروپێ لە ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە لە بری بەیانی بخورێت، چونکە ئەگەر بەیانییان بخورێت ئەوا قەڵەوی دروستدەکات، چونکە سەروپێ خۆراکێکی پڕ لە چەوری و پڕۆتینە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 30-12-2024 د. زانا حەمەد، پسپۆڕی خۆراک و تەمەندرێژی بە رووداوی راگەیاند،  باشترە دوای کاژێر 8ـی شەو هیچ خۆراکێکی چەور نەخورێت، چونکە خۆراکی چەور و قورس لە شەواندا خەو و هەرس تێکدەدات.
 
د. زانا حەمەد روونی دەکاتەوە، گۆشتی ئاژەڵ و قەل و قاز بڕێکی زۆر لە چەوریی تێریان تێدایە کە زۆرخواردنیان دەبێتەهۆی گیران و تەسکبوونی لوولەکانی خوێن و بەمەش لێکەوتی مەترسیداری دەبێت کە هۆکار دەبن بۆ کورتبوونەوەی تەمەن.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، لە ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە لە بری بەیانی، سەروپێ بخورێت، ''چونکە زیندەچالاکیی سووتاندنی چەوری لە بەیانیاندا لاوازە و ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی زیاددەبێت''.
 
لەبارەی خواردنی سەروپێوە گوتی، نانی کەمی لەگەڵدا بخورێت و بە بڕێکی دیاریکراویش گۆشتەکەی بخورێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.