رووداو - تەندروستی
لە بەریتانیا ژنێک دەرزییەکەی خۆ لاوازکردنەوەی لە پەیجی فەیسبووک و ئۆنلاین کڕیوە، لە بری ئەوەی لاوازی بکات، توشی هەوکرندی پەنکریاسی کردووە و دوایش وەک خۆی لێهاتەوە.
لۆرنا ناوی ئەو ژنەیە کە دەرزییەکەی بەکارهێناوە دەڵێت، لە سۆشیاڵ میدیا دەرزییەکەی بینیوە و کڕیویەتی، دوای بەکارهێنان هەستی بە تێری کردووە و پاشان دوای ماوەیەک لەناکاو تووشی سەرسووڕانی تووند هاتووە، دوای پشکنین، پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە کە هەوکردنێکی تووندی لە پەنکتریاسی هەیە.
بەپێی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی لە بەریتانیا، 18 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ئەو دەرزییەوە مردوون، چونکە ئەو جۆرە دەرزی، حەب و دەرمانانەی لە ئۆنلاین دەفرۆشرێن بە کوالێتیی کۆنترۆل نەڕۆشتوون و قاچاخن.
نزیکەی 25٪ـی دانیشتووانی بەریتانیا قەڵەون،
لۆرنا ئێدگەر، قوربانییەکی دەرزییە ئۆنلاینەکانی کێشدابەزاندنە و دەڵێت: " هەستم دەکرد پێویستم بە نانخواردن نییە. سێ هەفتەی یەکەم کێشم دابەزی، گوتم ناوازەیە، بەڵام دواتر نەهامەتییەکان دەستیانپێکرد''.
ئاژانسی دەرمان و تەندرووستیی بەریتانیا لە مردنی 18 کەس ئاگادارکراوەتەوە کە دەگوترێت هەمان ئەو دەرزییەی لۆرنایان بەکارهێناوە، ڤیکی پرایس، پزیشکە دەڵێت، زۆربەی خەڵک بە ئۆنڵاین دەرزییەکە دەکڕن؛ بەشێکیان لە فرۆشیارانی گەڕۆک.
ستیفن چایەلدس، پزیشک دەڵێت: " هەر کەسێك کە ئەم جۆرە دەرمانانە بەرهەمدەهێنێت بۆ قازانجی دارایی خۆیەتی و بە کوالێتی کۆنترۆڵدا تێناپەڕێت، بە دڵنیاییەوە خۆت دەخەیتە بەردەم ریسکێكی گەورەوە".
سەرژمێرییەک دەریخستووە، 25٪ی بەریتانییەکان قەڵەون؛ لە 37٪یان لەسەر لێواری قەڵەوین، لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی زیادی کێش، ساڵانە لە بەریتانیا سەرووی 8 ملیار دۆلار پارە خەرج دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ