عێراق بەڵگەنامەى ڤاکسین بۆ گەشتکردن هەڵدەوەشێنێتەوە

30-11-2022
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى تەندروستیى عێراق بەڵگەنامەى نێودەوڵەتیى تایبەت بە ڤاکسینى کۆرۆناى بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەوە هەڵوەشاندەوە. بڕیارەکەش لە یەکى کانوونى یەکەمەوە جێبەجێ دەکرێت. هاوکات بەستنى ماسک جگە لە فەرمانگەکانى ئەو وەزارەتە، بۆ شوێنەکانی دیکە کرایە ئارەزوومەندانە.
 
رۆژی 30ى تشرینى دووەمى 2022، وەزارەتى تەندروستیى عێراق سێ بڕیارى لەبارەى کۆرۆنا دەرکرد و ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى کردووە.
 
بەگوێرەى نووسراوەکە، بڕیاردراوە لە رۆژی پێنجشەممەوە یەکى کانوونى دووەمى 2022، کار بە بەڵگەنامەى نێودەوڵەتیى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا نەکرێت بۆ ئەو کەسانەی گەشتی دەرەوە دەکەن یان بەپێچەوانەوە، ئەگەر ئەو گەشتیارانە عێراقى بن یان بیانی.
 
دوو بڕیارەکەى دیکەى ئەو نووسراوە کە لەلایەن ساڵح حەسناوى، وەزیرى تەندروستییەوە دەرکراون، تایبەتن بە بەکارهێنانى دەمامک و وەرگرتنى ڤاکسین کە جگە لە ناوەندە تەندروستییەکان لە سەرجەم شوێنە کراوە و داخراوەکانى دیکەدا کراوەتە ئارەزوومەندانە بە پەرستگە و هۆڵەکانى ئاهەنگ و چێشتخانەکانیشەوە، هەروەها داوای لە دامەزراوەکانى دەوڵەت کردووە کە کارمەندانیان هان بدەن ڤاکسینى کۆرۆنا وەربگرن.
 
لەکۆى زیاتر لە 41 ملیۆن هاووڵاتیى عێراق، بەگوێرەى دوایین راپۆرتى وەزارەتى تەندروستى، تاوەکو ئێستا 11 ملیۆن و 314 هەزار و 315 کەس ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە کارمەندە گرێبەستەکانی تەندروستیی گەرمیان لەکاتی گردبوونەوەکە. وێنە: رووداو

کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیی گەرمیان گردبوونەوە

کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان کە گرێبەستن داوای دامەزراندن و بە هەمیشەیی بوونیان دەکەن، بەشێک لە کارمەندانی گرێبەست ماوەی 12 ساڵە خزمەتدەکەن و نەبوون بە فەرمانبەری هەمیشەیی.