WHO: میسر بڕوانامەی بنبڕکردنی مەلاریای بەدەستهێنا

30-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات، میسر وەکو سێیەم وڵات دوای {ئیمارات و مەغریب} لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕوانامەی ''بنبڕکردنی مەلاریا'' بەدەستدەهێنێت. 
 
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەڵێت: نەخۆشیی مەلاریا هاوتای شارستانیەتیی میسر کۆنە و ئەو نەخۆشییە یەکێکە لەوانەی کە تووشی فیرعەونەکان بوو، بەڵام ئێستا بەشێکە لە رابردووی میسر.
 
ئاماژەشی بەوەدا کە میسر بە پابەندبوونی بە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشیی مەلاریا، توانی لەم بەڵا گەورەیە رزگاری ببێت.
 
ئەم بڕیارەی WHO، دوای ئەوە دێت کە حکومەتی میسر بێبەرامبەر دەستنیشانکردن و چارەسەری بۆ هەموو هاووڵاتییانی فەراهمکرد و بەم شێوەیە توانی کۆنتڕۆڵی ژمارەی تووشبووان و راگرتنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بکات.
 
ئەم بڕوانامەیە لەسەر بنچینەی ئەوە بە وڵاتان دەدرێت کە ماوەی سێ ساڵ هیچ تووشبوویەکی نەخۆشییەکە تۆمارنەکەن و هەموو ئاسانکارییەکی پشکنین و چارەسەرکردنیان هەبێت.
 
بەپێی WHO، تاوەکو ئێستا 44 وڵات لە جیهاندا ئەم بڕوانامەیان بەدەستهێناوە و مەلاریا ساڵانە 600 هەزار کەس دەکوژێت کە 95٪ـیان لە ئەفریقان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.