دامەزراوەی خەو لە ئەمریکا: بەکارهێنانی مۆبایل هۆکارێکی ماندوویەتیی دوای لەخەوهەستانە

رووداو - تەندروستی

زۆر کەس تووشی کەمخەوی دەبن یان دوای لەخەوهەستان هەست بە ماندوویێتیی بەردەوام دەکەن، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی هەست بە بێزاری و ناڕەحەتی بکەن.
 
بە گوێرەی دامەزراوەی پزیشکیی خەو لە ئەمریکا، چەند خوویەک هەن کە سەرچاوەی ئەو کێشانەن بەتایبەت بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان پێش خەوتن.
 
دامەزراوەی پزیشکیی خەو لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئامێرە زیرەکەکان رێژەی دەردانی میلاتۆنین کە هۆرمۆنی خەوە کەمدەکەنەوە، ئەمەش وادەکات کەسەکە خەوی تێکبچێت یاخود کوالێتیی خەوەکەی کەمببێتەوە و کە لەخەوهەستا، هەست بە ماندوویەتی بکات.
 
هەر بۆیە 4 رێگە پێشنیازدەکات بۆ خەوێکی خۆش و رێگری لە ماندوویەتیی دوای لەخەوهەستان؛
 
1- پێشخەوتن هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێندرێت.
2- شەوانە خۆراکی قورس و چەور نەخورێن.
3- خوێندنەوەی کتێب یاخود خۆشۆردن بە ئاوی گەرم.
4- چالاکیی جەستەیی و جووڵەی رۆژانە، چونکە هەمیشە خەوی دوای ماندووبوون ئارامکەرەوەیە.