نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی: بڕیارە تیمێکی بیانی دووبارە چاندنی گلێنە بۆ بەرکەوتووان بکات

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی قوربانییانی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، هیچ بەرکەوتەیەکیان نەشتەرگەریی چاندنی گلێنەی بۆ نەکراوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-10-2024 لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانییانی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بە رووداوی راگەیاند، داوای ئەوە دەکەن بۆ چاندنی گلێنەی چاو هەندێک لە قوربانییان ببرێنە دەرەوە وڵات.
 
بەڵام رووداو لەسەر ئەم پرسە قسەی لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە کرد و ئەویش گوتی، بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بەرکەوتووان لەنێو عێراقدا چارەسەردەکرێن و پێداویستییەکانی چاندنی گلێنەیان بۆ دابیندەکرێت.
 
ئەمڕۆ عیماد فەیروز، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە بە رووداوگی گوت، هیچکام لەوانەی کە چووبوونە کەربەلا {ژمارەیان 7 کەس بووە} رەزامەند نەبوون کە گلێنەیان بۆ بچێندرێت، چونکە ستافەکە بڕیاریان دا کە گلێنەی چاو بۆ پێنجیان بکەن، چونکە لەو حەوت کەسە، سیانیان بەهۆی نالەباریی دۆخی تەندروستییان نەدەکرا نەشتەرگەرییەکەیان بۆ بکرێت.
 
بە گوتەی عیماد فەیروز، ئەو پێنج کەسەی لیژنەکە بڕیاری نەشتەرگەرییەکەی بۆ دابوون، پەشیمان بوونەوە و هەر لەوێ بەبێ چارەسەر گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
 
سەرئەنجام عیماد فەیروز دەڵێت: ''تیمەکە بڕیاریان داوە کە بەرکەوتووان ببیننەوە و ئاسانکاریی تەواو بکەن بۆ ئەنجامدانی چاندنی گلێنە''.

چوونی ئەو حەوت قوربانییەی چەکی کیمیایی بۆ کەربەلا لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پشکنین بۆ مەلاریا. وێنە: AFP

WHO: میسر بڕوانامەی بنبڕکردنی مەلاریای بەدەستهێنا

راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، میسر وەکو سێیەم وڵات دوای {ئیمارات و مەغریب} لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕوانامەی ''بنبڕکردنی مەلاریا'' بەدەستدەهێنێت.