WHO: لە جیهان تووشبوون بە نەخۆشیی سیل لە زیادبوونە

دوێنێ کاژێر 01:06
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، لە ساڵی رابردوودا ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی سیل لە جیهان بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە.

رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، لە ساڵی 2023 زیاتر لە 8 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشیی سیل بوون و نزیکەی 1.25 ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە، کە نزیکەی دوو ئەوەندەی ژمارەی ئەو کەسانەیە لە ساڵی 2023 بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
تیدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، "سیل هێشتا زۆر کەس نەخۆش دەخات و زۆر کەس دەکوژێت لە کاتێکدا چەندین رێگەی پێشگیریکردن، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە هەن''.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک، نەخۆشیی سیل بەهۆی بەکتریاکانەوە دروست دەبێت کە بە شێوەیەکی سەرەکی هێرش دەکەنە سەر سییەکان و لەڕێگەی هەواوە لە کەسانی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.
 
بە پێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەر یەکە لە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەفریقا، هیندستان، ئەندەنوسیا، چین، فلیپین و پاکستان زیاتر لە نیوەی تووشبووانی نەخۆشیی سیل لە جیهان پێکدەهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە