خۆراکناسێک: پێویستە کاژێر و نیوێک دوای لەخەوهەستان، قاوە بخورێتەوە

30-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئەوین هیوا، خۆراکناس.
ئەوین هیوا، خۆراکناس.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

خۆراکناسێک لەبارەی خواردنەوەی قاوەوە رایدەگەیێنێت، پێویستە کاژێر و نیوێک دوای لەخەوهەستان، قاوە بخورێتەوە، ''چونکە هۆکاردەبێت بۆ دڵەڕاوکێ و ناڕێکیی دەروونی بە درێژایی رۆژەکە''. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-10-2024 ئەوین هیوا، خۆراکناس لە بەرنامەی نوورۆژ دا بە رووداوی راگەیاند، ''دوای لەخەوهەستان هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ بەرزە و بە خواردنەوەی قاوە بەرزتر دەبێتەوە''، هەر بۆیە پێشنیازدەکات، کاژێر و نیوێک دوای لەخەوهەستان، قاوە بخورێتەوە.
 
ئەوین هیوا، خۆراکناس دەڵێت، سوودەکانی قاوە پشت بە چۆنیەتی و چەندێتیی خواردنەوەی دەبەستێت، بەجۆرێک ئەگەر رۆژانە کەمتر لە چوار کووپ بخورێتەوە، ئەوا ئاساییە و سوودی تەندروستی دەبێت، بەڵام بە زێدەڕۆیی زیانی دەبێت.
 
لە کۆتاییدا گوتی، ''قاوە شەکری تێنەکرێت و بە بڕێکی ئاسایی بخورێتەوە، بۆ ئەوەی نەبێتەهۆی ئالوودەبوون''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.