رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی بایلۆر لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارهێنانی لە رادەبەری دەرمانە دژە زیندەییەکان وادەکات بەکاتریاکان بەرگریی دژ بە دەرمانەکە دروست بکەن.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، 93٪ـی خەڵک لە کاتی تووشبوونیان بە نیشانەکانی سەرمابوون، چاوەڕوانی وەەرگرتنی دەرمانی دژە زیندەیی دەکەن، کەمی هۆشیاری تەندروستیی دەرباری زیانەکانی بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە هۆکارەی زۆر بەکارهێنانە.
ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات، زۆرجار نەخۆشەکان دژە زیندەیی بۆ نەخۆشییەکانی ڤایرۆسی، ئەنفلەوەنزا و سکچوون بەکاردەهێنن لە کاتێکدا رەنگە هۆکاری نەخۆشییەکە بەکتریا نەبێت.
بە گوێرەی زانکۆی بایلۆر، جیاوازی لە هۆشیاریی تەندروستی، زانینی مەترسییەکانی دەرمانە دژە زیندەییەکان و سیستمی چاودێریی تەندروستی بەشدارن لە چاوەڕوانییە ناڕاستەقینەکانی نەخۆش سەبارەت بە دەرمانە دژەزیندەییەکان.
توێژەران جەخت دەکەنەوە لەوەی، دەبێت سەرنج بدرێتە پەروەردەکردنی نەخۆشەکان سەبارەت بەوەی کە دژەزیندەییەکان دەتوانن کام نیشانە بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەر بکەن و مەترسییکانی پەیوەست بە بەکارهێنانی دەرمانی دژە زیندەیی روونبکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ