رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی جیهانی دەریدەخات، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، سۆشیاڵ میدیا کێشەی زیاتری لەنێوان منداڵ و نەوجەوانان دروستکردووە.
توێژینەوەکە گشتگیرە و لەسەر 28 هەزار منداڵی 11 بۆ 15 ساڵان لە 44 وڵاتدا کرا و دەرکەوت، کێشە پەیوەندیدارەکانی ئەو تەمەنە بە سۆشیاڵ میدیاوە لە ساڵی 2022 بە تێکڕا 11٪ بووە، لەکاتێکدا رێژەکە پێش شەش ساڵ 7٪ بوو.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: دوای پەتای کۆڤید-19 بەرکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لەنێو نەوجەوان و گەنجاندا زیادبووە.
د. جۆ ئینچلی، توێژەری سەرەکییە و لە زانکۆی گلاسکۆوی سکۆتلاندی گوتی، زۆرترین کێشەکانی سۆشیاڵ میدیا لەنێو نەوجەوانانی خوار 15 ساڵانە.
تەنانەت د. جۆ دەڵێت: سۆشیاڵ میدیا جگە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان، دەشێت کێشە دەروونییەکانیش وەکو 'خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی' بۆ نەوجەوانان دروستبکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ