زانکۆی کالیفۆرنیا: شەکری زیادکراوی نێو خۆراک و خواردنەوەکان هۆکارێكی زوو پیربوونە

30-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، بوونی تەنها یەک گرام شەکری زیادکراو لە نێو خۆراک دەبێتە هۆی پێشوەختە پیربوونی خانەکان. 
 
ئەم توێژینەوەیە ئاماژە بەوەدەکات، بە ئەنجامدانی پشکنینی شەکرە بۆ ئەو بەشداربووانەی شەکری زیادکراو لە نێو خۆراکی رۆژانەیان هەبووە دەرکەوتووە، شەکری دەستکرد و شەکری زیادکراوەی نێو خواردن و خواردنەوە گازییەکان دەبنە هۆی خێرابوونی تەمەنی بایۆلۆژی و زوو پیربوون. 
 
دکتۆر ئيلیسا ئێپیل، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''شەکری زیادکراو مەترسیدارە، هۆکارێكی سەرەکی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانە و تەمەن کورتدەکات''.
 
دکتۆر ئێلیسا دەشڵێت، خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین، کانزا سوودبەخشەکان و دژە ئۆکسێنەرەکان تەمەنی بایۆلۆژی مرۆڤ بە گەنجی دەهێڵنەوە.
 
بەپێی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، لە کەسانی پێگەیشتوو نابێت رۆژانە لە 50 گرام زیاتر شەکری زیادکراو بخورێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.