لە ئەمریکا شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو بڵاودەبێتەوە

30-06-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە ئەمریکا بڵاودەبێتەوە و ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکان دەڵێت: ''ئەم پاییزە ڤاکسینی نوێ وەربگیرێت، چونکە جۆرە نوێیەکە لە 38 ویلایەت بڵاوبووەتەوە''.
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، لانیکەم ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا لە 38 ویلایەت بڵاوبووەتەوە و لە پشکنینەکان دا ئاشکراکراوە، هەروەها ئەم جۆرەی کۆرۆنا کە ئێستا بڵاوبووەتەوە ناوی FLiRTـە.
 
لەبارەی ئەم جۆرە نوێیەوە د. جێری وێر، بەڕێوەبەری بەشی ڤاکسینەکان لە دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەڵێت: ''کارکردن بۆ بەرهەمهێنانی جۆری JN.1ـی کۆرۆنا هەیە، بەڵام ئەم جۆرە نوێیەی کە ئێستا بڵاوبووەتەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر دەبێت بۆ شارەزابوون لە بەرەنگاربوونەوەی''.
 
د. جێری وێر ئاشکرای دەکات، پاییزی ئەمساڵ ڤاکسینی دژ بە جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا بەردەست دەبێت و ناوەندی CDC پێشنیازدەکات کە وەربگیرێت.
 
ناوەندی CDC پێشنیاز دەکات، لە تەمەنی شەش مانگییەوە ڤاکسینی کۆڤید-19 وەربگرن، چونکە دەکرێت پێشگیری لە ئەنفلەوەنزا و ڤایرۆسی RSVـیش بکات.
 
هاوکات CDC هۆشداری دەداتە ئەوانەی کە سەروو 65 ساڵانن بەوەی کە گرووپی مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە پەتاکان و دەڵێت، ڤاکسین وەربگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە