ئەوانەی بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستن مەترسیی خەمۆکییان کەمترە

 رووداو- دیجیتاڵ


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەوانەی شەوان زوو دەخەون و بەیانیان زوو هەڵدەستن مەترسیی تووشبوونیان بە خەمۆکی کەمترە.


توێژینەوە نوێیەکە لە جۆرناڵی جاما بڵاوکراوەتەوە و دەریخستووە ئەوانەی بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستن بەشێوەیەکی گشتی چالاکترن و ئەگەری تووشبوونیان بە گرفتە دەروونییەکان کەمتردەبێتەوە.

لە توێژینەوەکەدا پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەوانەی بەشێوەیەکی گشتی شەوان زوو دەخەون و بەیانیان زوو هەڵدەستن تەندروستتر دەژین بۆ نموونە ژەمی بەیانییان دەخۆن، وەرزشدەکەن و بە درێژایی رۆژ رەفتارەکانیان تەندروستتانەیە.

خەوی رێک رۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندروستهێشتنەوەی جەستە و روو کردنە خووە تەندروستەکان ئەوانەی شەوانە درەنگ دەخەون و بەیانی درەنگ هەڵدەستن مەترسیی خەمۆکبوونیان زۆرە.