تەندروستیی جیهانی: سوورێژە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە

30-04-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایدەگەیێنێت، بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سوورێژە لە چەندین وڵاتدا روو لە زیادبوونە و خێرا تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە نیگەرانییەکی جیدی دروستکردووە.
 
دکتۆر پاتریک ئۆکۆنۆر لە بەشی ڤاکسین و بایۆلۆجیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، بۆ ئەوەی منداڵانمان پارێزراو بن، دەبێت دڵنیابین لەوەی ڤاکسینی دژ بە نەخۆشی سوورێژەیان وەرگرتووە، ئەگەر بە هەر هۆکارێک منداڵێک ژەمە ڤاکسینی پێنەدرابێت ئەوا ئێستا تەنانەت لە تەمەنی 20 ساڵی و 30 ساڵیشدا بێت دەتوانێت ڤاکسینەکە وەربگرێت.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات کە نەخۆشیی سوورێژە زۆر خێرا دەگوازرێتەوە و کەسێکی تووشبوو دەتوانێت 15 کەسی دیکە تووشبکات بەبێ بەرکەوتنی راستەوخۆ.
 
بەپێی ئامارێکی رێکخراوەکە، لە 2022 نزیکەی 171 هەزار تووشبووی سوورێژە تۆمارکراون و ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2023 دوو ئەوەندە تەشەنەی کردووە و زیاتر لە 320 هەزار تووشبوو تۆمارکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.