رووداو تەندروستی
پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە رایدەگەیێنێت، یەکەم هەنگاوی دوای رەمەزان، پێویستە خەو رێکبخرێتەوە، ئەمەش بە چەند رێگەیەک دەکرێت.
د. محەممەد میرزا، پسۆڕی فیسیۆلۆژیی جەستە لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، چەند خاڵێک هەن کە پێویستە بۆ رێکخستنەوەی خەو پەیڕەوبکرێن بۆ ئەوەی تاک بە ئاسانی بێتەوە سەر رێڕەوی راستی خەو و کواڵیتیی خەویشی باش بێت وەکو;
1. پێویستە نیکۆتین و کافایین، ژەمی قورس پێش خەوتن نەخورێن.
2. ژوورێکی سارد، تاریک و بەکارنەهێنانی شاشە پێش خەوتن، کوالێتیی خەو باش دەکەن.
3. خەوتن لەماوەی رۆژدا کەمتر لە یەک کاژێر بێت.
4. رۆژانە وەرزش و جووڵەی بەردەوام هەبێت.
5. گوشار و دڵەڕاوکێ کەمبکرێنەوە.
6. کاتەکانی خەوتن و لەخەوهەستان دیاربێت.
ئەوەش باسدەکات کە دوای جەژنی رەمەزان وەرزش و جووڵەی رۆژانە دەستپێبکرێنەوە و بۆ کەسێکی پێگەیشتوو لانیکەم 40 خولەکی رۆژانە هەبێت.
بەگوتەی د. محەممەد میرزا، وەرزش هۆکارێکە بۆ باشترکردنی کواڵیتیی خەو و خەوخۆشی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ